پەرلەمانتارێک: وڵاتانی ناوچەکە رێگری لە رێککەوتنی لایەنەکانی کەرکوك دەکەن

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێكنەكەوتنی لایەنەکان بۆ هەڵبژاردن لە كەركوك، زیاتر پەیوەندی بە ئەجێندای وڵاتانی ئیقلیمییەوە هەیە و دەشڵێت “چەند لایەنێک بەناوی پێکهاتەکانەوە خۆیان کردووە بە دەم راستی تورکمان و عەرەب، نایانەوێت هەڵبژاردن بکرێت”.

پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، دوای چەندین كۆبوونەوەی لایەنی سیاسی و نوێنەرانی ئەو پارێزگایە، تائێستا بە هەڵپەسێردراوی ماوەتەوە و پێكهاتەكانی ئەو شارەش نەگەیشتوونەتە هیچ رێكەوتنێك.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، محەمەد عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، لەبارەی هۆكاری رێكنەكەوتنی لایەنەکان لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان له كەركوك رایگەیاند: زیاتر پەیوەندی بە ئەجێندای وڵاتانی ئیقلیمییەوە هەیە، چونکە هەندێك لەو وڵاتانە نایانەوێت هەڵبژاردن لە کەرکوك ئەنجامبدرێت، بۆئەوەی واپیشان بدرێت لەوماوەیەی ئیدارەی شارەکە زیاتر لەدەست کورد بووە، ئیدارەیەکی خراپ بووە.  

محەمەد عوسمان گوتیشی “ئەو وڵات و لایەنانەی چاویان بە کەرکوك هەڵنایەت، دەیانەوێت هەمیشە کەرکوك بە کێشەوە بمێنێتەوە، بۆئەوەی پاساوێکیان هەبێت بۆ دەستوەردان لەکاروبارەکەی، ئەگەرنا پێکهاتەکانی کەرکوک هەموومان ئامادەین رێکبکەوین”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لەوەشکرد، کە چەند لایەنێک بەناوی پێکهاتەکانەوە خۆیان کردووە بە دەم راستی تورکمان و عەرەب و نایانەوێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش، پەرلەمانی عێراق لە رێگەی کوتلەکانی دیکەوە لە دژی کورد بەکاردێنن و هەموو هەوڵێك دەدەن، بۆ رێگری کردن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com