
فوئاد مەعسوم: یەکێتی توشی نەخۆشی بووە، کۆمەڵێک کادری هەیە بەپێی پێوەرەکان کادر نین
نوچەنێت
فوئاد مەعەسوم ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، رایدەگەیەنێت یەکێتی توشی نەخۆشی بووەو پێویستی بەچارەسەرکردنە، ئاشکراشی دەکات، کە یەکێتی لەداهاتوو لەسەر بنەمای باڵ باڵێن خۆی رێکدەخاتەوە، هەبوونی کەناڵەکانی راگەیاندن بە پێویست نابینێت و پێشی وایە یەکیتی ئێستا کۆمەڵێک کادری هەیە بە پێی پێوەرکان کادر نین.
د.فوئاد مه‌عسوم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ی.ن.ك و ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی، لە دیمانەیەکی لەگەڵ کوردستانی نوێ زمانحاڵی یەکێتی، ئەو زانیارییانەی پێشتر لەکاتی کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی لەهەولێر نوچەنێت ئاشکرای کردن، لەبارەی کارکردنی داهاتووی یەکێتی لەسەر بنەمای باڵ و رەوتەکانی ناو یەکێتی و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوانیان بۆ هێشتنەوەی یەکێتی وەکو بەرەیەک، پشت‌راست دەکاتەوە و دەڵێت”له‌ئێستا یه‌كێتی پێویستی به رێكخستنه‌وه‌ی باڵ و ره‌وته‌كان هه‌یه، تاكو له‌گه‌ڵ سروشتی نیمچه به‌ره‌یی یه‌كێتی بگونجێت، له‌بری ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كوتله و گروپی ئه‌م هه‌ڤاڵ و ئه‌و هه‌ڤاڵی تێدا بێت، باشتر وایه ره‌وت و باڵ هه‌بێت كه بنچینه‌یه‌كی فیكریی هه‌بێت، ئه‌و كات له‌زۆر نه‌خۆشی و گرفت رزگارمان ده‌بێت”.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکرای دەکات”ئه‌مڕۆ یه‌كێتی نه‌خۆشییه‌كی هه‌یه، ئه‌و نه‌خۆشییه پێویستی به‌چاره‌سه‌ره. ئه‌گه‌ر جاران و له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنه‌وه، یه‌كێتی خاوه‌نی چه‌ند باڵ و ره‌وتێك بووبێت، ئه‌وا ئه‌مڕۆ یه‌كێتی باڵی تێدا نییه، به‌ڵكو گروپی هه‌ڤاڵانی تێدایه، به‌ڵام جیاوازیی نێوان گروپه‌كان جیاوازیی و ئه‌ساسێكی فیكریی نییه، به‌رای من ئه‌مه نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ی گه‌وره‌یه و ده‌بێت یه‌كێتی چاره‌سه‌ری بكات”.
وەک چۆن پێشتر سێ سەرکردەی یەکێتی، عومەر فەتاح و بەرهەم ساڵح و ئازاد جوندیانی باسی بەسەرچونی شێوازی کاری رێکخستنیان کرد لەناو یەکێتیدا، فوئاد مەعسومیش دەبێتە چوارەم سەرکردە کە هەر لەیادی یەکێتی دا بەسەرچونی شێوازی رێکخستنی یەکێتی را دەگەیەنێت و پێی وایە لەرێکخستندا سەردەمی نین، دیسان ئەو زانیاریانەی نوچەنێت پشت راست دەکاتەوە، کە پێشتر ئاشکرایکرد، یەکێتی لەئایندە لەجێی کردنەوەی بارەگای حزبی گرنگی بە دامەزراوەی مەدەنی دەدات و رێکخستنەکانی لەو چوارچێوانەدا جێ دەکاتەوە، و دەڵێت” له‌رووی رێكخستنه‌وه له‌گه‌ڵ بارودۆخی سه‌رده‌م ناڕۆین، یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی به‌رده‌وام دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو باره‌گایه‌یه له شاره‌كاندا ده‌كرێت له‌بری كردنه‌وه‌ی باره‌گا، یانه و سه‌نته‌ری تایبه‌تی به وه‌رزش و هونه‌ر و كه‌لتوور و سینه‌ما و ئینته‌رنێت بكه‌ینه‌وه”.
فوئاد مه‌عسوم كه بۆخۆی خاوه‌نی ئیمتیازی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێیه، پێی وایە یەکێتی نابێ کەناڵی هەبێت و لە دیمانەکەدا رای ئاشکرا دەکات کە” پێم باشه یه‌كێتی راگه‌یاندنی ره‌سمیی نه‌مێنێت، كۆمه‌ڵێك كه‌ناڵ و ئامرازی راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ و پیشه‌یی هه‌بێت”.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەو دیمانەیەدا کەبۆنەی ساڵیادی یەکێتی لەگەڵی سازکراوە، ئاشکرای دەکات یەکێتی ئیستا بەشێک کادرەکانی کادر نین و دەڵێت”پێم باشه، جارێكی تر پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌و و پرۆگرامی یه‌كێتیدا بكرێت و په‌یكه‌ری یه‌كێتیش پێویستی به ده‌سكاریكردن هه‌یه، زیادكردنی ژماره‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كان زه‌ره‌ری زۆر له‌یه‌كێتی دا، كۆمه‌ڵێك كادیری هێنایه كایه‌وه كه به‌پێی پێوانه‌كانی كادیر نین، باشتر وایه مه‌ڵبه‌نده‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان بن، له سلێمانی و كه‌ركوك و هه‌ولێر و دهۆك مه‌ڵبه‌ند هه‌بێت، گه‌رمیانیشی تایبه‌تمه‌ندیی پێ بدرێت و مه‌ڵبه‌ندی هه‌بێت”.
بۆ خوێندنەوەی ئەو هەواڵەی نوچەنێت کە پێشتر ئاشکرای کرد یەکێتی لەسەر بنەمای باڵەکان خۆی رێکدەخاتەوە کلیک لەمانشێتی خوارەوە بکە…
نوچەنێت بەرنامەی کاری یەكێتی بۆ ئایندە ئاشکرا دەکات، گرنگی بەزیندوو کردنەوەی کوتلەکان دەدرێت.