
یەکێتی ترسی لەکاردانەوەکانی مالیکی هەیە: مالیکی وەک پڵنگێکی برینداری لێدێت
نوچەنێت. Nrt
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هۆشداریدا له‌كاردانه‌وه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌لایه‌ن نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه ئه‌گه‌ر متمانه‌ی لێ بسه‌نرێته‌وه.
ئازاد جوندیانی له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی “شه‌رقولئه‌وسه‌ت” رایگه‌یاند سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌مالیكی كۆتایی به‌قه‌یرانی سیاسی عێراق ناهێنێت و ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌ئارادایه له‌داهاتوودا قه‌یرانی گه‌وره‌تر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
رونیشیكرده‌وه “قه‌یرانه‌كه هێنده ئاسان نییه ته‌نها به‌سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی چاره‌سه‌ربێت، ئه‌وه راست نییه كه هه‌ڵوێستی یه‌كێتی به راڕا وه‌سفبكرێت، چونكه قه‌یرانی داهاتوو ره‌نگه له‌وه‌ی ئێستا مه‌ترسیدار بێت”.
جوندیانی پرسیاری ئه‌وه‌ده‌كات ئه‌گه‌ر پرسی متمانه سه‌ندنه‌وه له‌مالیكی له‌په‌رله‌مانی عێراق خرایه‌ڕوو دواتر پرۆسه‌كه شكستی هێنا، ئه‌وكاته بارودۆخی عیراق چی لێ به‌سه‌ردێت؟ مالیكی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كاندا به كوردیشه‌وه، كه هه‌وڵیان بۆ لابردنی داوه چۆن مامه‌ڵه ده‌كات؟.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر متمانه له مالیكی سه‌ندرایه‌وه، ئه‌وكاته وه‌ك پڵنگێكی برینداری لێدێت و چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌كات كه هۆكار بوون بۆ لابردنی؟ هه‌ڵوێستی چۆن ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و كاندیده‌ی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی دیاریده‌كرێت؟ ئایا هه‌روه‌ها ده‌سته‌وسان ده‌وه‌ستێت؟ یان هه‌وڵده‌دات كۆسپ و ته‌گه‌ره بخاته به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی و قه‌یرانه‌كه درێژتر بكاته‌وه”.
وته‌بێژی یه‌كێتی به دوری نازانێت متمانه سه‌ندنه‌وه رق و كینه لای مالیكی دروست بكات و به‌ره‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ببات.
له‌باره‌ی ناوبردنی مالیكی به دیكتاتۆر، جوندیانی رایگه‌یاندووه “نابێت هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌و زاراوه به‌كاربهێنین كه دواتر لێیان په‌شیمان بینه‌وه، من و حزبه‌كه‌م پێمانوایه ئه‌دای سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق مایه‌ی ره‌زامه‌ندی زۆرێك له لایه‌نه‌كان نه‌بووه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌ش له یاد بكه‌ین كه كاندیدكردنی مالكی بۆ پۆسته‌كه‌ی به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر بووه”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانیشیان له‌باره‌ی متمانه سه‌ندنه‌وه له مالیكی، وته‌بێژی یه‌كێتی جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه هه‌ڵویستی په‌رله‌مانتاره‌كانیان تاكڕه‌وانه نابێت، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانییه‌وه ده‌بێت، له هه‌ر بڕیارێكیشدا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ شیعه‌و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌به‌رچاوده‌گرن.