تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی و یه‌كێتی دوو هێزی گه‌وره و خاوه‌ن نفوزی تایبه‌تن، بۆیه پێویستیان به رێككه‌وتنێكی هاوشێوه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی هه‌یه. ده‌شڵێت “گرنگه ئه‌م رێككه‌وتنه له‌سه‌ر حسابی هیچ لایه‌نێک نه‌بێت”.
دوێنێ سێشه‌مه 8-8-2017 پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند “پارتی و یه‌كێتی پێویستیان به رێككه‌وتنێکی سیاسی نوێ هه‌یه، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتن له‌سه‌ر نوسینه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی نوێی سیاسی له نێوانیاندا.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، شوان شێخ ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به گرنگی ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنی نوێی سیاسی له نێوان حزبه‌كه‌ی و یه‌كێتی دا رایگه‌یاند: دوو هێزی گه‌وره و خاوه‌ن پێگه و مێژوویه‌كی هاوبه‌شن له حوكمڕانی و دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه گرنگه ئه‌م دوو هێزه به‌رده‌وام رێككه‌وتنی سیاسی له نێوانیاندا هه‌بێت، چونكه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له فاكته‌ری سه‌قامگیری كوردستان.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنی نوێی هاوشێوه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژی هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هێشتا رێككه‌وتنی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی ماوه، هیچ لایه‌كیان به فه‌رمی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ده‌كرێت پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتنه‌كه‌دا بكرێت و به پێی قۆناغه‌كه، وه‌ك رێككه‌وتنێكی نوێ بنوسرێته‌وه.
به‌بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، پارتی و یه‌كێتی هیچ به‌دیلێكیان نییه، جگە لە رێككه‌وتن. ده‌شڵێت، پێویسته دڵنیایی به لایه‌نه‌كانی دیكه بدرێت ئه‌م رێككه‌وتنه له‌سه‌ر حسابی هیچ لایه‌نێكی دیكه نابێت.