پارتی: کەمپینی نەخێر، بەڵێیە بۆ بەردەوام بوون لە جینۆساید کردنی کورد

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی رایدەگەیەنێت، کەمپینی نەخێر، بەڵێیە بۆ عێراقێکی شکستخواردووی بێ سیادە و بەردەوام بوون لە جینۆسایدکردنی کورد. 

 ئەمڕۆ سێشەممە 8-8-2017، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بانگەشەی کەمپینی (نەخێر بۆ ریفراندۆم لە ئێستادا) بەفەرمی راگەیەندرا، دوای بەفەرمی ناساندنی ئەندامانی گروپەکە بەیاننامەی جوڵانەوەی گروپەکە خوێندارایەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. محەمەد علی یاسین، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە جوڵانەوەی کەمپینی (نەخێر بۆ ریفراندم لە ئێستادا) رایگەیاند: خەڵکی هەرێمی کوردستان ئازادە لەوەی چۆن دەنگ دەدات، ئەم گروپە هەرکێیەک بن و هەر ئەجێندایەکیان هەبێت، بەرپرسیارن بەرامبەر ئەمڕۆ، سبەینێ، مێژو و گەلی کوردستان، بەڵام جێگای سەر سوڕمانە ئەو هەموو نەهامەتیەی گەلی کوردستان بەسەری هاتبێت لەبەرچاو نەگرێت، کەسانێك هەبن دژایەتی ئازادی و سەربەخۆی کوردستان بکەن.

 د. محەمەد علی یاسین دەڵێت “دەیان ساڵە ئێمە خەبات دەکەین بۆ رۆژێکی وەکو ئەمڕۆ، ئەگەر لە گشتپرسی دەنگی نەخێر سەرکەوێت، ئەوا گەورەترین شکستە لە مێژووی بزاڤی رزگاری خوازی کوردیدا، بۆیە دەبێت هەموو لایەك هەوڵی سەرخستنی پڕۆسەکە بدات، نەك دروستکردنی کۆسپ لە بەردەمی”.   

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی پێیوایە، کەمپینی نەخێر، بەڵێیە بۆ عێراقێکی شکستخواردووی بێ سیادە، حکومی تاکڕەوی و  بەردەوام بوون لەجینۆسایدکردنی کورد. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com