تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئیستا هیچ كاتێك بۆ سازكردنی كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی دانه‌نراوه، تا وه‌ڵامی پارتی بده‌ینه‌وه. ده‌شڵێت “یه‌كێتی بێ گۆڕان په‌رله‌مانی پێ كاراناكرێته‌وه”.
ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه پارتی دیموكراتی كوردستان له ریگه‌ی كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانی خۆیه‌وه داوای كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات، چونكه پارتی ڕایگه‌یاندووه ته‌واوی مه‌رجه‌كانی خۆی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان لابردووه و به‌رپرسانی پارتی ده‌ڵێن، با په‌رله‌مان به‌بێ مه‌رج كارابكریته‌وه، به‌لام تا ئیستا گۆڕان وه‌لامی فه‌رمی پارتی نه‌داوه‌ته‌وه، بۆ سازكردنی كۆبونه‌وه‌ی دوو قۆڵی چاوه‌ڕوانكروی نێوانیان، به‌رپرسانی گۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن چاوه‌ڕوانن جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببیته‌وه و له‌ویوه وه‌ڵامی پارتی بده‌ینه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی رایگه‌یاند: تا ئێستا كاتی كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی دیاری نه‌كراوه هه‌تا له وێوه وه‌ڵامی پارتی بده‌ینه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه. گوتیشی، ناشزانم كه‌ی جڤاتی نیشتمانی كۆده‌بێته‌وه و تا ئیستا هیچ كاتێك دیاری نه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی كاتی كاراكردنه‌وی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، كه ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌یان دانه‌وه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت، یه‌كێتی ده‌زانێت هه‌وڵێكی پارتی و گۆڕان هه‌یه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، بۆیه ئه‌م جۆره لێدوانانه ده‌ده‌ن. بەگوتەی ئەو “لێدوانه‌كانی یه‌كێتی بۆ موزایه‌ده‌یه”.
عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌كێتی به‌بێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌رله‌مانی پێ كارناكرێته‌وه و ئه‌گه‌ر بیانهه‌وێ بەبێ گۆڕان ئه‌و كاره بكات، ئه‌وا 30ی حوزه‌یرانێكی دیكه بۆ خۆی دووباره ده‌كاته‌وه و له رووی جه‌ماوه‌رییه‌وه توشی شكستێكی گه‌وره ده‌بێت.