نوچەنێت
ئه‌مڕۆ سێشەممە 8-8-2017، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیلە هەولێر كۆبوونه‌وه و دواتر هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا.
له‌میانه‌دا نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند “كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوو له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه ڕێگایه‌ی كه پێشتر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماده‌ی كردبوو و پێشكه‌شی لایه‌نه‌كانی كردبوو و ئێمه‌ش به فه‌مری وه‌ڵاممان دابوونه‌وه به‌ڵام ئه‌مڕۆ به كردار كۆبوونه‌وه‌مان كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن ئه‌و نه‌خشه ڕێگایه جێبه‌جێ بكه‌ین.
نێچیرڤان بارزانی گوتی “ئێمه پێمان وایه، كه ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان پێویستی به خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ هه‌یه و ئێمه ڕێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لیژنه پێكبهێنرێت و ده‌ست بكه‌ین به جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه”.
بارزانی گوتى: هیچ واده‌یه‌ك بۆ دواخستنى ریفراندۆم باسنه‌كراوه و ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى حزبه‌كان باسكراوه ده‌بێت جێبه‌جێبكرێت. “ئه‌و لایه‌نانه‌ى داواى دواخستنیان كردووه، ئێمه پێمانووتوون به‌دیلى ئێوه چییه و ئه‌وان به‌دیلیان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو”.
سه‌باره‌ت به پرسى موچه و بژێوى خه‌ڵك، نێچیرڤان بارزانى گوتى “لیژنه‌مان درووستكردووه و خه‌ریكى پێداچوونه‌وه‌ین و ئێمه پێویستمان به سیستمێكى خۆمان هه‌یه بۆ پێدانى موچه و هه‌تا ئێستا ئه‌وه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه و موچه به سیستمى به‌غدا بووه و هى خۆمان نه‌بووه، بۆیه ده‌بێت ئێمه سیستمێكى خۆمان هه‌بێت”.
سه‌باره‌ت به په‌رله‌مانیش گوتى “بۆ ئێمه گرنگه په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و بڕیارمان داوه و ئێمه ئاماده‌ین و هیچ مه‌رجێكمان نییه بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و هیوادارم لایه‌نه‌كانیش بگه‌ڕێنه‌وه هه‌ر كات بگه‌ڕێنه‌وه گرنگه و هیچ پێشمه‌رجێكمان بۆ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان نییه”.
لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەکۆنگرەرۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند، بۆ رۆیشتن بەرەو قۆناغێکی باڵاتر لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان پێویستمان بە رێککەوتنێکی نوێیە لەگەڵ پارتی.
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: “خاڵێکی گرنگ لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ ئەوەیە کە باسی رێککەوتنی ستراتیژی کرا و باسی ئەوەکرا کە ئایا لە رێککەوتنی ستراتیژی رابردوومان بەردەوام دەبین یان تەتەڵەی دەکەین ، ئەو ئامانجانەی لە رێککەوتنی ستراتیژی هاتوونەتە دی کۆتای‌یان هاتووە و ئەوانەشی نەهاتوونەتە دی دەبێت پێکەوە خەباتی بۆ بکەین بۆ بەدیهاتنی ئەو ئامانجانە”.
مەلا بەختیار گوتی “بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە بۆ قۆناخێکی باڵاتر لەنێو ئەو گۆڕانکاریانەی لە ناوچەکە روودەدەن بڕۆین و هەروەها چارەسەری ئەو کیشانەی لەنێو کۆمەڵگا و هزری خەڵک و تەنگ و چەڵەمەکانی خەڵکدا هەیە ، پێویستی بە رێککەوتنێکی نوێ دەکات کە ئامانجەکانی رێککەوتنی ستراتیژی دەخرێتە نێو رێککەوتنەکە و رێککەوتنەکەش بەشێوەیەک دەبێت کە لەسەر حسابی هیچ لایەک نابێت، تەنیا خاڵە هاوبەشەکان و ئامانجە هاوبەشەکانی پارتی و یەکێتی کۆدەکەینەوە و تێدەکۆشین بۆ ئەوەی بەدیان بهێنین”.