نوچەنێت
ئەمڕۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبوویەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 8-8-2017 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ فرانک بەیکر، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کۆبوویەوە و لە دیدارێکدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق لە قۆناغی دوای داعش و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا کرا.
ھەروەھا ڕۆشنایی خرایە سەر ئاییندەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا و بڕیاری گەلی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە 25-9-2017.
بە گوێرەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەم دیدارەدا بارزانی، جەختی لەوە کردۆتەوە، کە “گەلی کوردستان دەیەوێ لەڕێگەی ئاشتی و دوور لە توندوتیژی بە مافەکانی خۆی بگات و باشترین پەیوەندی لەگەڵ بەغدا و دراوسێکان و وڵاتانی ناوچەکە ھەبێت”.