نوچه‌نێت – هه‌ولێر
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروستكردنی 14 به‌نداوی بۆدابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئاو راگه‌یاند.
عه‌بدولستارمه‌جید، وه‌زیری كشتوكاڵ وسه‌رچاوه ئاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه 7-8-2017، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی “هه‌رێم ئاوی زۆره وله سه‌رو پێداویستی خۆیه‌وه‌یه‌تی، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك به‌ڕێوه‌نابرێت”.
هه‌روه‌ها گوتی “وه‌زاره‌ت پرۆژه‌ی دروستكردنی 14 به‌نداوی ئاماده كردووه، ئه‌گه‌ر توركیا و ئێرانیش شه‌ڕی ئاومان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌م پرۆژه‌یه ناهێڵێت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌رمان”.
پێشتر وه‌زیری كشتوكاڵ، گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچوكی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به پرۆسه‌ی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌سته‌وه.
ئاوی زێی بچوك له باكوری رۆژئاوای ئێرانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت و له پارێزگای سلێمانییه‌وه دێته ناوخاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
به‌رپرسانی كورد ده‌ڵێن، ئه‌وان كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه دابین بكه‌ن، كه له‌وانه‌یه دوای گشتپرسی پێویستیان بێت.