نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بەسەرپەرشتی بارزانی کۆتاییهات و بڕیاری پێكهێنانی شاندێكی دانوساندن لەگەڵ بەغدا پەسندكرا.
لە درێژەی كۆبوونەوەكانی، ئەمڕۆ دووشەممە 7-8-2017، لە سەلاحەدین و بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم كۆبووەوە.
بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم، لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و هەڵوێستە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان تاوتوێكران و هەڵسەنگاندنیان بۆ كراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “بڕیاری پێكهێنانی شاندێكی دانوساندن لەگەڵ بەغدا پەسند كرا و ئەجێندا و بەرنامەی كاری شاندەكەش بڕیاری لەسەر درا”.