نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك رایدەگەیەنێت، بكوژانی ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌ستگیركران، كه شه‌وی رابردوو دوای ته‌قه‌كردن لێی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه شه‌هیدبوو.
ئەمڕۆ دوو شەممە 7-8-2017 غه‌سان ره‌شید، گوته‌بێژی ئاسایشی كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند “دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م توانیویانە ناسنامه‌ی ئەو چەکدارانە، ئۆتۆمبیل و شوێنه‌كه‌یان دیاری بكه‌ن، کە كاتژمێر 11ی شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر رێگای به‌غدا-كه‌ركوك، ته‌قه‌یان له ئه‌فسه‌رێكی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه كردووه و بەناوی (مزه‌فه‌ر حه‌مه تاهیر شه‌فیق )ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه”.
غه‌سان ره‌شید گوتیشی “به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی كه‌ركوك، هێزه‌كانی ئاسایش توانیان، پێنج كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن و دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا، دانیان نا به‌تاوانه‌كه‌یانداو هۆكاره‌كه‌یان بۆ ده‌مه‌قاڵه گه‌ڕانده‌وه”.
گوته‌بێژی ئاسایشی كه‌ركوك ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو پێنج كه‌سەی ده‌ستگیرکراوەن سیان له‌وانە له‌رووداوه‌كه‌دا به‌شداربوون و دوانه‌كه‌ی دیكه‌ش هاوكاریان بوون.