نوچەنێت
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، وه‌زاره‌تی دارایی و لیژنه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر پاشه‌كه‌وتی موچه كارده‌كه‌ن، بۆئەوەی بگەنە باشترین سیناریۆ بۆ ده‌ستكاریکردنی موچه.
ئەمڕۆ یەك شەممە 6-8-2017 سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەستکاریکردنی پاشەکەوتی موچە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “دەستکاریکردنی پاشەکەوتی موچە دەمێکە کاری لەسەر دەکرێت، وەزارەتی دارایی و لیژنەی تایبەت ئێستا کار لەسەر چەند سیناریۆیەک دەکەن، لەسەر بنەمای داهات و زیادبوونی داهات، دواتر ئەو سیناریۆیانە لەگەڵ لیژنەی تایبەت لە ئەنجومەنی باڵای قەیران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت”.
سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی ده‌ستكاریكردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستانیش گوتی “دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر كۆمیسیۆن كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌بوو، خواست و پێداویستییه‌كانی خۆیان له‌ڕووی ته‌كنیكی و ئیداری و مادییه‌وه پێشكه‌شكرد و داواكارییه‌كانیان به پۆزه‌تیڤ وه‌رگیرا”.