نوچه‌نێت- كونای كوێتی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی شه‌ممه دووپاتی كرده‌وه، پرۆسه‌ی گشتپرسی، كه بڕیاره له 25ی مانگی ئه‌یلولی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت، مه‌ترسی بۆسه‌ر هیچ كه‌سێك دروست ناكات، به‌ڵكو مانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا له روویه‌كی دیكه‌وه مه‌ترسی دروست ده‌كات.
سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه سه‌باره‌ت به گشتپرسی، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند “پێویسته ده‌وڵه‌تانی ده‌ورووبه‌ری هه‌رێم مه‌ترسییان له گشتپرسی نه‌بێت، چوونكه هه‌رێم به درێژایی 26 ساڵی رابردوو سه‌لماندوویه‌تی، كه هۆكاری سه‌قامگیرییه له ناوچه‌كه‌دا”.
بارزانی دەڵێت “له‌دوای گشتپرسی په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌هێزتر ده‌بن”.
بارزانی روونیشی كرده‌وه و گوتی، دژایه‌تی كردنی ئێران و توركیا له به‌رامبه‌ر گشتپرسی هه‌رێم، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی كورد له وڵاته‌كانیان”. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه ویلایه‌ته یەكگرتووه‌كانی ئه‌مریكا راینه‌گه‌یاندووه، كه دژی گشتپرسییه، به‌ڵكو ته‌نها گوتوویه‌تی كاته‌كه‌ی گونجاو نییه”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتیشی كرده‌وه، كه گشتپرسی بڕیاری گه‌لی كوردستانه و لێی پاشگه‌ز نابێته‌وه و واز له مافی خۆی ناهێنێت، له‌ژێر هیچ فشارێكدا”.
بارزانی گوتووشیه‌تی، ئه‌زموونه‌كانی پێشوو سه‌لماندویانه، كه باشتروایه هه‌رێمی كوردستان و عێراق دوو دراوسێی باشی یه‌كتر بن، بۆ رێگرتن له دروستبوونی كێشه‌ی گه‌وره‌تر”.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای موسڵ بارزانی گوتی “ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه نه‌بوایه موسڵ ئازاد نه‌ده‌كرا و به‌سه‌ر داعشدا سه‌رنه‌ده‌كه‌وتن”. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له زیاتر له ملیۆنێك ئاواره كردووه له‌میانه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی عێراق”.