نوچە.نێت
وێنەی ئەو هونەرمەندانەی کە لەتەمەنی گەنجیدا واز لە هونەر و نواندن دەهێنن، هەندێکیان بەهۆکاری نەزانروو، ئەوانی تریش بەهۆی کاریگەری دینەوە وازهێنانیان رادەگەیەنن.

ئەستێرەی سینەمای مصری مەدیحە کامل، لەدواین کاری هونەریدا بەناوی «بوابة إبليس» ساڵی 1992، واز هێنانی خۆی زۆی رادەگەیەنێت دەبێت بە باڵا پۆش، لە 1997 بەهۆی سەرەتانی سنگەوە کۆچی دوایی دەکات.

شمس بارودي: یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی سینەمای مصر، دوای سەرکەوتنێکی زۆر لەبواری هونەریدا بەهۆی چونە تەمەنەوە،ساڵی 1982 واز هێنانی خۆی رادەگەیەنێت و دەبێت بە باڵا پۆش، بەم دواییانە لەگەڵ حسن يوسف،ی هاوسەری لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان وێنەکانیان بینرا

ئەستێرەی سینەمایی مصری شادیە، لەتەمەنی ٥٠ ساڵیدا و لە دوایین کاری هونەریدا بەناوی”لا تسألني من أنا» ساڵی 1984، واز هێنانی خۆی راگەیاند و بوو بەباڵا پۆش

سوعاد حوسنی. دوای ئەو دەنگۆیانەی کە لە تەمەنی48ساڵیدا توشی نەخۆشی دەبێت، لە هونەر دوور دەکەوێتەوە بەڵام هەوادارانی بو بابەتە نازانن،هەتا وەکو ساڵی2001 هەواڵی مردنی بڵاودەبێتەوە.