نوچه‌نێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، په‌رله‌مانتاری حزبی ده‌عوه له په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی شه‌ممه 5-8-2017 پێشنیارێكی حكومه‌تی عێراقی بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك بۆ چوار ساڵی دیكه ئاشكرا كرد، تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رژمێری ئه‌نجام ده‌درێت و لیستی ده‌نگده‌ران نوێ ده‌كرێته‌وه.
جه‌عفه‌ر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی “سێ پێشنیار بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك هه‌ن، یه‌كه‌میان پێشنیاره‌كه‌ی توركمان و عه‌ره‌بی كه‌ركوكه، كه داوای یاسایه‌كی تایبه‌ت ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك. هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له پێشنیاره‌كان ئه‌و یاسایایه، كه له سه‌رده‌می جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆككۆماری عێراقدا له‌سه‌ری رێككه‌وتن. ئه‌ویش به‌وه‌ی، كه هه‌ریه‌ك له‌كورد، عه‌ره‌ب و توركمان، رێژه‌ی 32%ی كورسیغه‌كانیان به‌ربكه‌وێت و كریستیانه‌كانیش 4%، به‌ڵام كورد ئه‌م پێشنیاره ره‌تده‌كاته‌وه، دوا پێشنیار ئه‌وه‌یه، كه حكومه‌تی عێراق داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك ده‌كات بۆچوار ساڵی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رژمێری تێدا ئه‌نجامبدرێت و لیستی ده‌نگده‌ران نوێ بكرێته‌وه و پۆسته‌كان دووباره دابه‌ش بكرێنه‌وه به‌هاوبه‌شی”.
ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد، کە دوای گرتنه به‌ری ئه‌و رێوشوێنانه، پارێزگاكه ئاماده ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن تێیدا.
هه‌ر هه‌مان رۆژ ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، داوای ده‌رچوواندنی یاسایه‌كی تایبه‌تی كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك، یان به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر مادده‌ی 37ی پێشنیار كرا‌و.