سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان بارزانی و تیلێرسۆن رەتدەکاتەوە

0

نوچەنێت
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رەتیدەکاتەوە، هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەبووبێت و راشیدەگەیەنێت “جەنابی سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەم ڕۆژانەدا پەیوەندی تەلەفۆنیان نەبووە”.

دەقی راگەیێندراوەکە:

لە ژمارەیەك میدیا و دەزگەی ڕاگەیاندن وا بڵاو كراوەتەوە، كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە كردووە.

لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیەنین، كە ئەم هەواڵە ڕاست نییە و جەنابی سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەم ڕۆژانەدا پەیوەندی تەلەفۆنیان نەبووە .

د. ئومێد سەباح

گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com