فراکسیۆنی پارتی راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە

0

نوچەنێت
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە هەوڵەکانی دەستبەکارکردنەوەی پەرلەمان دەکەین و هیواخوازین لە چوارچێوەی تەوافق و سازانی سیاسی سەرجەم کێشەکان لە سەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رۆژی شەممە 5-8-2017 راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “لەکاتێکدا کوردستان بەرەو قۆناغێکی هەستیار هەنگاو دەنێت و گەلی کوردستان بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆی بە ئازادی پیادەی مافی چارەی خۆنووسین دەکات لە رێگای راپرسیەکی گشتی، ئەمەش ئاواتی لەمێژینەی گەلەکەمانە و بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خۆراگری پێشمەرگە قارەمانەکانە”. 

فراکسیۆنی پارتی پێیوایە “ئەمڕۆ لە هەموو کات زیاتر یەکڕیزی و تەبایی هێزە سیاسییەکان پێویستە و دەبێ ناکۆکی و جیاوازییەکان وەلا بنرێت و لە چوارچێوەی ستراتیژیێکی نیشتمانی سەرووی بەرژەوەندی حزبی و سیاسی، خۆمان رێکخەینەوە”.

فراکسیۆنی پارتی لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، پێشوازی لە هەوڵەکانی دەست بەکارکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەرکردنی کێشە یاسایی و سیاسییەکان دەکەین و هیواخوازین لە چوارچێوەی تەوافق و سازانی سیاسی سەرجەم کێشەکان لە سەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و پەرلەمانی کوردستانیش لە زووترین کات دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوەو پاڵپشتی ریفراندۆم و ژیان و گوزەران و موچەی خەڵکی کوردستان و چارەنووسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پێشینەی بەرنامەی کار دابێت.

فراکسیۆنی پارتی راشیدەگەیەنێت، هەموومان بە یەکەوە لەم ماوە کورتەی لە بەردەستمان ماوە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بکەینە ئامانج و بە یەکەوەش خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم ئامادە بکەین. دڵنیاین لە سایەی یەکڕێزی و یەکبوونی نێو ماڵی کوردستان ئاسۆیەکی رووناک و پڕشنگدار چاوەڕوانمانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com