
بزوتنەوەی گۆڕان: پەیامەکەی تاڵەبانی تەنها گێڕانەوەی مێژوو بوو
نوچەنێت. Nrt
به‌رپرسێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له وته‌كه‌ی شه‌وی رابردوویدا ته‌نها باسی مێژوویكردووه و په‌یام نه‌بووه بۆ گۆڕان.
شه‌وی رابردوو تاڵه‌بانی به‌بۆنه‌ی 37 ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه له‌وتارێكیدا چەندینجار ناوی نەوشیروان مستەفای رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی هێنا، ئەمە جگە لەوەی كە سڵاوێكی تایبەتی بۆ نارد.
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی “ئێن ئارتی” وتی “تاڵه‌بانی ته‌نها مێژووی گێڕایه‌وه‌و قسه‌كانی له‌و روه‌وه راست بوون”.
ناوهێنانی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی یه‌وه له‌كاتێكدایه په‌یوه‌ندییه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی ماوه‌یه‌كه رووی له ئاسایی بونه‌وه كردووه، به‌بڕوای به‌شێك له‌چاودێران وتاره‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی مێژوو بوو، په‌یامێك بوو بۆ گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا.
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم وتی “وته‌كانی تاڵه‌بانی ته‌نها گێڕانه‌وه‌ی مێژووی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتی بوو نه‌ك په‌یامێك بێت بۆ گۆڕان”.
تاڵەبانی له وتاره‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كرد یەكێك لەو شتانەی لە بیری ناچێت، وتەیەكی نەوشیروان مشتەفایە كە جارێك پێیوتووە، هەموو سەركردەكانی كورد لە مێژوودا دەرەوەی كوردستان مردوون‌و داوای لە تاڵەبانی كردووە كە دەبێت ئەو لەناو كوردستان بێت‌و كۆتایی ژیانی لە كوردستان بێت نەك لە وڵاتێكی تر. وتی “قەت ئەو چاكەیەی نەوشیروان مستەفام بیرناچێت، كە پێیوتم با لە كوردستان شەهید بین”.
د.شاهۆ سه‌عید وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی “ئێن ئارتی” رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به رۆڵی سه‌ركرده‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌یه له رابردوودا، بۆ مێژوو نوسانی جێده‌هێڵن و هیچ قسه‌یه‌كی له‌باره‌وه ناكه‌ن.
لە دوای جیابوونەوەی نەوشیروان مستەفا لە یەكێتی‌و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان چەندجارێك لەبۆنەو نوسینی جیاجیادا هەردوكیان هێرشیان كردوەتە سەر یەك.
ئەو وتانەی تاڵەبانی نەرمترین وتاربووە لە بارەی نەوشیروان مستەفاوە لەدوای دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە ساڵی 2009.
دەقی پەیامەکەی تاڵەبانی