نوچەنێت
کریس کۆچێرا، نووسەر و فۆتۆگرافەری بەناوبانگی فەرەنسی و دۆستی دێرینی کورد لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
کریس کۆچێرا لە ساڵی 1938 لە فەرەنسا لەدایکبووە و یەکێک بووە لە نووسەر و توێژەرە بەناوبانگەکان لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی کورد. تاوەکو ئێستا زیاتر لە پێنج کتێب و دەیان بابەت و توێژینەوەی لەبارەی پرسی کورد بڵاوکردوونەتەوە.
كۆچێرا ناوی تەواوی پۆل مۆبێت بوو، لەگەڵ مادام كۆچێرای هاوسەری دەزگای سەربەخۆی فری لانس “Free lance”یان بۆ كاری ڕۆژنامەنووسی لە پاریس دامەزراندبوو. پسپۆڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كوردستان بووە و تا ساڵی 1971 زیاتر لە 130 ڕیپۆرتاژی لەسەر كوردستان لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكانی فەڕەنسا و جیهاندا بڵاوكردبووەوە.
کۆچێرا چەند جارێک سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەتایبەتیش لە قۆناغە جیاجیاکانی شۆڕشی کورد و پەرتووکێکی تایبەتیشی لەبارەی خەونی کورد بۆ سەربەخۆیی نووسیوە.
خۆی و ھاوژینەکەی، خاوەن ئەرشیڤێکی گەورەن لەبواری فۆتۆگرافی و وێنەی قۆناغە جیاوازەکانی کوردستان و کەسایەتییە بەناوبانگەکانی کوردیان لایە و بەشێک لە وێنە و گرتە ڤیدیۆییەکانی شۆڕشەکانی کورد، لەلایەن کریس کۆچێراوە تۆمارکراون. لە 25-4-2013 مەدالیای بارزانی، لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بەخشرایە کریس کۆچێرا و هاوژینەکەی.
بەشێک لەکتێبەکانی کریس کۆچێرا:
مێژووی کورد لە سەدەی 19-20 دا
-کتێبی رەشی سەدام حسێن
-چیرۆکی مێژووی کوردستان
-بزووتنەوەی نەتەوایەتی کورد و هیوای سەربەخۆیی
-ئالەنگاری کورد و خەونی سەربەخۆیی
-کوردستان، رێبەری ئەدەبیات
-گەشتی دوورودرێژی کوردەکان، کۆکراوەی ریپۆرتاژەکانی 40 ساڵ لەسەر کوردستان