نوچه‌نێت- رۆژنامه‌ی سه‌دا
جۆناسان شانزر، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای “به‌رگری له مافه دیموكراتیه‌كان”ی ئه‌مریكی ده‌ڵێت، واشنتۆن چوار جێگه‌ی هه‌یه بۆ جێگرتنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی “عه‌دید” له قه‌ته‌ر.
شانزر له میانه‌ی گوته‌كانی له دانیشتنی لیژنه‌ی كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و قه‌ته‌ر كرد و گوتی، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه له جێگره‌وه‌كانی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی قه‌ته‌ر بكۆڵێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری بریاردانی بۆ به‌جێهێشتنی دۆحه، بنكه‌ی دیكه‌ی ئاماده بێت.
هه‌روه‌ها گوتی “قه‌ته‌ر گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌خۆ ده‌گرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشتیوانی گروپه تیرۆرستییه‌كانیش ده‌كات”، هه‌ندێك جێگه‌شی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ئه‌وبنكه سه‌ربازییه پێشنیار كرد، له‌وانه ناوچه‌ی زه‌فره له ئه‌بوزه‌بی، بنكه‌ی شه‌هید مۆفه‌ق سه‌له‌تی له ئه‌رده‌ن، بنكه‌ی شێخ عیسا له به‌حره‌ین، فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریش له هه‌رێمی كوردستان.