حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی داناگاز دەداتەوە

0

نوجەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی کەیسی داناگاز بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، راگەیەندراوە گشتییە دیاریکراوەکەی داناگاز، بەشێوەی دەستچنکراو وەرگیراوە لە بڕیارەکان و درووستکردنی سەرنجێکە بۆ چەواشەکاریی و ناتەواوە.

پێشتر کۆمپانیای داناگاز لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، کەیسێکی یاساییان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بردووەتەوە و دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن بڕیاری داوە هەرێمی کوردستان بە بڕی 14 ملیۆن دۆلار کۆمپانیاکە و هاوبەشەکانی قەرەبوو بکاتەوە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامدا رایگەیاند “بڕیاری دادگاکە تەنها بڕیارێکی جوزئیە لە سەر هەندێک بابەتی پەیوەست بە تێچوونەکان لە دادگاییەکە و بڕیاری کۆتایی نییە لە سەر هەموو بابەتی تێچوونەکان (یان هەموو ئەو بابەتانەی دیکە، کە ماون) لە دادگاییەکەدا”.

دەقی وەڵامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کەیسی داناگاز:

رۆژی 31ـی تەمووزی 2017، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی جوزئی سەبارەت بە تەرخانکردنی تێچوونەکانی دادگا لە کەیسی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای داناگاز، کۆمپانیای نەوتی سنوورداری نێودەوڵەتیی هیلال و کۆمپانیای سنوورداری نەوتی پێرڵ (هەموو سکاڵاران)ی پێگەیشت. 

بڕیاردانەکە ملکەچە بۆ پابەندییەکانی نهێنی بوون لە ژێر یاسای جێبەجێکراو و رێساکانی دادگاییەکە.  بەبێ چاوپۆشیکردن لەم ئەرکی نهێنیی پارێزییە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە راستکردنەوەی راگەیێندراوە گشتییە دیاریکراوەکەی داناگاز، کە بەشێوەی دەستچنکراو وەرگیراوە لە بڕیارەکان و درووستکردنی سەرنجێکە بۆ چەواشەکاریی و ناتەواوە. بە تایبەتی، راگەیاندراوە گشتییەکەی سکاڵاکاران ئاماژەی نە کردووە بە:

1. بڕیاری دادگاکە تەنها بڕیارێکی جوزئیە لە سەر هەندێک بابەتی پەیوەست بە تێچوونەکان لە دادگاییەکە و بڕیاری کۆتایی نییە لە سەر هەموو بابەتی تێچوونەکان (یان هەموو ئەو بابەتانەی دیکە کە ماون) لە دادگاییەکەدا.

2. دادگاکە تێچوونە یاساییەکانی لەوەی کە سکاڵاکاران داوایان کردبوو بە ملیۆنان دۆلار کەمکردووەتەوە و بۆ دەرخستنی “سەرکەوتوویی حکومەتی هەرێمی کوردستان” لە شکستدانی بانگەشەی سکاڵاکاران بۆ پێدانی گازی زیادە، کە سکاڵاکاران بە زیاد لە 1.3 ملیار دۆلاری ئەمریکی مەزەندەیان کردبوو. دادگاکە بڕیاری داوە بەوەی کە ئەم سکاڵایانە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تیایاندا بە تەواویی سەرکەوتوو بوو، “لە رووی ئابووورییەوە گرنگیی بەرچاوی هەیە”. دادگاکە هەروەها بڕیاری داوە کە داشکانی ئەو تێچوونانەی لەلایەن سکاڵاکارانەوە پێشنیاز کراوە “بەس نەبووە بۆ دەرخستنی سەرکەوتوویی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بابەتی گازی زیادە.”

3. دادگاکە رێگەی نەداوە بە زۆر تێچوونی یاسایی زیاتری سکاڵاکاران کە داوایان کردبوو. دادگا بڕیاریدا کە سکاڵاکاران شکستیان هێناوە لە بێبەریبوون لە بەرپرسیارێتییەکانیان بۆ نیشاندانی ئەوەی کە ئەم تێچوونانە دەشێت بە شایستەیی بگەڕینرێنەوە. 

4. دادگاکە رای سکاڵاکارانی رەتکردووە کە ئەوان پێویستە بتوانن 100% لەم کرێ و تێچوونانەی ئێڵ سی ئای ئەی (دادگای دادوەریی نێودەوڵەتی لەندەن) و دادگاکە وەربگرنەوە، جارێکی دیکە، بڕی قەرەبووکراو بۆ سکاڵاکارانی کەمکردەوە، کە نیشاندەری سەرکەوتنی رێژەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە کە، جارێکی دیکە، سکاڵاکاران ویستوویانە راگەیەندراوێکی میدیایی بڵاو بکەنەوە، کە دەستچنکراو و چەواشەکەرە و ئامانجی زیانگەیاندن بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان هیوادارە کە، بەرەوپێشچوون، نەک بڵاوکردنەوەی زانیاریی چەواشەکارانە لە میدیا بۆ مەبەستی تایبەت، سکاڵاکاران تواناکانیان چڕ بکەنەوە بۆ کارکردنی هاوبەش لەگەڵ حکومەت و گەلی هەرێمی کوردستان بە جۆرێک بە باشترین شێوە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەن پەیوەندیدارەکاندا بێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com