شیعەی عێراقی و شیعەی ئێرانی

0

نوچەنێت-الحیات
چوار کەسایەتی و سیمای ناوسراوی شیعەی عێراقی، نیگەرانی دەسەڵاتی و فراوانخوازی ئێرانن لە وڵاتەکەیان. بە بێ سەرنجدان بەوەی، کە دەگوترێ بۆچوونێکی گشتی هەیە، کە پێی وایە ئەم چوار کەسە دژایەتیەکیان لە گەڵ دەسەڵاتی وڵاتێکی دیکە بۆ پێکهێنانی هاوسەنگی لە گەڵ ئێران نییە، ئەوان پێیوان وایە بەم شێوەیە، کە نەتەوەخوازی عێراق، دەبێتە مەیدانێک بۆ مانۆڕی هێز.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە باشی تێگەیشتووە، کە دەسەڵاتەکەی و ئەو دەوڵەتەی، کە ئەو حوکمڕانی دەکات بە هۆی بوون و پێگەی ئێران لە عێراق، رۆژ لە دوای رۆژ دەبێتە دەوڵەتێکی بێ سەر. سەید عەلی سیستانی، گەورەترین مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراقیش بە باسی دەزانی، کە سێبەری ئایەتوڵڵاکانی قوم بە سەریدا قورسایی دەکات. موقتەدا سەدر و عەمار حەکیم، وەک نوێنەرانی دوو خاندانی ریشەداری عەرەبی و شیعە لە عێراق هەستیان بەوە کردەوە، کە شیعەی ئێرانی بەهێزتر لەوەیە، کە بیری لێ دەکەنەوە و باوەڕیشیان وایە، کە شیعەی عێراقی ناتوانێ بەربەست و تەگەرەی لە بەردەم دروست بکات.

ئەم چوار کەسایەتییە، هەر کامەیان بە شێوەیەکی تایبەتە بە خۆیان، بۆچوون و رووانگەی خۆیان دەخەنەڕوو. عەبادی فراکسیۆنێکی هەڵبژاردنی نوێی پێکهێناوە و هاوکات حزبێکی نویشی لە ژێر ناوی ئازادی و ئاوەدانکردنەوە دامەزراندووە، کە ریزی خۆی لە ریزی حزبی دەعوە جیا کردۆتەوە، کە نوری مالیکی سەرکردایەتی دەکات.

نوری مالیکی هەر وەک هەموو لایەک ئاگادارن، جێی متمانەترین کەسە بۆ ئێران و تەنها کەسیشە، کە لە بەغداد بۆتە رکابەری راستەوخۆی عەبادی. سیستانی لە پشتەوەی پەردە خەریکی نوێژ و تاعەت و نزایە. رەنگە تێبینی و داواکارییەکانی تەنها بەر گوێی کەسە نزیکەکانی خۆیدا بدات. موقتەدا سەدر بۆ یەکەمین جار، لە دوای 15 ساڵ سەردانی سعودیەی کرد. عەمار حەکیم، لە حزبەکەی خۆی و بنەماڵەکەی واتە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، جیا بۆتەوە یان بە پێچەوانەوە، بنەماڵەکەی لێی جیا بوونەتەوە. حەکیم دواتر رەوتی حەکیمەی نەتەوەیی دامەزراند. حەکیم  لە سەر حیسابی جیاوازی نەوەکان کایەی خۆی دەکات، نەوەیەکی نوێ و گەنج، کە جیاوازییان لە گەڵ نەوەی دامەزرێنەری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بە رەچەڵەک ئێرانی هەیە. هەر ئەو نەوەی پێشووبوو، کە ویڕای مامی عەمار حەکیم، لە تاران ئەنجومەنی باڵای ئیسلامییان بنیات نا.

هەر چوار کەسایەتییەکە و هەر کەسە و بە دیدیكی جیاواز تێگەیشتوون، کە ئێران هەر کامەیانی بە جیا لەناو بردووە. هەروەها تێگەیشتتوون لە پێگەی بەربڵاوی شیعە تێکەڵەیەکە لە تیرۆر، گەندەڵی، بەکرێگیراوی. چەک، ئایدیۆلۆژیا و…هتد. ئەم پێکهاتەیە وای لێهاتووە، کە ئەوەی ئێران بیڵێ لێی قبووڵ دەکەن. لەوەش تێگەیشتوون، کە دەسەڵاتدارانی ئێرانی، وەک هەر رژێمێکی ئایدیۆلۆژی و پاوانخواز، بێ بەزەییانە و بێ هیچ دوو دڵییەک، دەست دەدەنە کوشتار. یەکێک لە ئامانجەکانی شەڕی پیرۆز لە باکوری ناوچەی سوننەنشین، جێگیرکردنی هێز و هەژموونی ئێرانە، لە سەر بنەمای کوشتار و خۆسەپاندن.

هەر کەسێک بیهەوێ بە وردبینییەکی زیاترەوە دۆخی ئەمڕۆی عێراق بخوێنێەوە، نابێ چاوپۆشی لە بەرپرسایەتی ئەم چوار کەسایەتییە بکات لەوەی، کە ئەمڕۆ لە عێراق دەگوزەرێ و روودەدات. بە هەر رادەیەک بیری دژایەتی لەواندا تۆختر بێتەوە، نزیکایەتی و هەماهەنگی نێوان ئەم چوارکەسە زیاتر و بەرفراوانتر دەبێت، تاکوو کاری ئەمڕۆ نەخەنە سبەی و پردی بەهێز و پتەو بەرەو هاوبەشە سەرەکیەکانی خۆیان دروست بکەن، واتە هەمان سوننە و کوردەکان.

ئەوەی راستی بێت، پەلاماری ئێستای ئێران بۆ ناوچەکە شەتێکی سادە نییە، ئێران لە بەغدا جەژنی سەرکەوتنەکانی دەگرێ و لە بەغداش شکستەکانی دەستپێدەکات. عێراقییەکان بە تایبەت شیعەکان، نابێ دوو بژاردەی دژ بە یەک پێگەوە گرێ بدەن، یان پەرەسەندنی هێزی ئێڕان بە جۆرێک، کە عێراق و دواتر ناوچەکە قووت بدات، یان ئەوەی، کە عێراقێکی سەربەخۆ لە دەسەڵاتی ئێران پێکبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com