نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی لەدەستمان بێت بۆ کوردانی ئێزدی دەیکەین

0

نوچەنێت
ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی عێراق ئامادەنەبوو ئەوەی بۆ حەشدی شەعبی کرد بۆ پێشمەرگەشی بکات. دەشڵێت “ئەوەی لەدەستمان بێت بۆ کوردانی ئێزدی دەیکەین”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە یادی سێ ساڵەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی، بەشداری رێوڕەسمێکی لە دهۆک کرد و رایگەیاند: پاراستنی هێمنایی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگای نەینەوا ئەرکی هێزە عێراقییەکان بوو، “سوپای عێراق بەو هەموو چەکە پێشکەوتووەی هەیبوو، نەیتوانی هێرشەکانی داعش رابگرێت و هەزاران سەربازی عێراقی جلی سەربازییان فڕێدان و هەڵاتن”.

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، دروستبوونی داعش دەرئەنجامی “سیاسەتێکی فاشیلی” حکومەتەکانی عێراق بوو. گوتیشی “لەکاتی هاتنی داعش بۆ شنگال پێشمەرگە چەکی پێویستی نەبوو بۆ بەرگریکردن لەو ناوچانە”.

بارزانی رەخنەی لە بەغدا گرت و گوتی “حکومەتی عێراق ئامادەنەبوو، ئەوەی بۆ حەشدی شەعبی کرد بۆ پێشمەرگەی بکات”. راشیگەیاند “ئەوەی لەدەستمان بێت بۆ کوردانی ئێزدی دەیکەین”.

بارزانی لەبارەی گشتپرسییەوە گوتی “گشتپرسی ئامانج نییە، بەڵکو وەسیلەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی گەورەتر، کە سەربەخۆییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com