ئەمڕۆ سێ ساڵ بەسەر هێرشی داعش بۆ سەر شنگال تێدەپەڕێت

0
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنچشەممە سێ ساڵ بەسەر هێرشی داعش بۆ سەر شنگال تێدەپەڕێت، کە تێیدا هەزاران کوردی ئێزدی کومەڵکوژکران و هەزارانی دیکەش بەدیل و بێسەروشێون کران.رێکخراوی تیرۆرستی داعش (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام) لە 10ى حوزەیرانى ساڵى 2014 شارى موسڵیان کۆنترۆڵکرد. دوابەدواى کۆنترۆڵ کردنى موسڵ بە چەک و چۆڵ و کەلوپەلی سەربازی بەجێمای سوپای شکستخوادووی عێراق، لە رۆژی 3-8-2014 هێرشی کردە سەر شنگال و هەزاران کچ و ژن و منداڵکی کوردی ئێزدی کوژران و بەدیل گیران، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ هەزاریان رزگارنەکراون.

ئۆپراسیۆنى کۆنترۆڵکردنەوەى شەنگال بە هاوبەشى هێزى پێشمەرگەى کوردستان، فڕۆکە جەنگییەکانى هاوپەیمانان لە کاتژمێر حەوتى سەرلە بەیانى ڕۆژى 12-11- 2015 دەستیپکرد و لە نیوەڕۆى ڕۆژى 13-11-2015، لە دواى ساڵێک و سێ مانگ و نۆ ڕۆژ ئەو قەزایە لە دەستى چەکدارەکانى داعش دەرهێنرا و کەوتەوە ژێر کۆنتڕۆڵى هێزەی پێشمەرگەوە.

ئێزیدییەکان ئەو هێرشەى چەکدارەکانى داعش بە 74هەمین فەرمان لە دژى خۆیان دەزانن، کە بەپێى مێژووى ئێزدییەکان، فەرمان بەماناى فەرمانە بۆ کۆمەڵکوژکردن و کوشتارى ئێزیدییەکان، چونکە پێشتر و لە قۆناغە مێژوییە جیاوازەکاندا، 73 جاری تر هێرشى گەورە کراوەتە سەر ئێزیدییەکان و ژمارەیەکى زۆریان لێ کوژراوە.

ئەمڕۆ لە ناوچەکانی شنگال، وەک شەرفەدین و کەمپی ئاوارەکانی کوردانی ئێزدی ساڵڕۆژی ئەو هێرشەی داعش دەکرێتەوە.مەحما خەلیل، قائیمقامی شنگال بە (رووداو)ی راگەیاندووە، لە کۆی شەش هەزار و 400 کوردی ئێزدی رفێندراو، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 50 کوردی ئێزی لەدەست داعش رزگارکراون، بەڵام 3367 کوردی ئێزیدی دیکە، کە بەشی زۆریان کچ و منداڵن لەدەست داعشدا ماون. 

لە لێکۆڵینەوەیەکدا، داود موراد ختاری، توێژەری مێژوویی ناو و ناونیشانی نزیكەی حەوت هەزار قوربانی تۆماركردووە، لەگەڵ مێژووی لەدایكبوون و شوێنی نیشتەجێبوونیان.

ئەو توێژەرە مێژووییە دەڵێت، كوژراو یان ئەو بێ سەروشوێنانەی رزگاریان بووە، لەگەڵ وێنەی كەسی زۆربەی قوربانیەكان، ناوی قوربانیانی بەعشیقە، بەحزانی و سەرجەم گوندەكانی ئێزدی لە شنگال، شێخان و ناوچەكانی دیكە، كە هێشتا دیارنین لە نێو ئامارەكە زیاد دەكرێن.

ئامار و داتای لێکۆڵینەوەکە:

 45 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە
68 مەزارگە لەلایەن داعشەوە تەقێندراونەتەوە
380000 کەس ئاوارە بوون
100000 کەس چوونەتە دەرەوە
1770 منداڵ بێ باوک بوون
427 منداڵ بێ دایک بوون
365 منداڵ دایک و باوکیان لەدەستداون
220 منداڵ لەژێر دەستی داعشدان

پەرلەمانى ئەوروپا لە مانگى شوباتى 2016دا کۆمەڵکوژى ئێزیدییەکانى بە جینۆساید ناساند. هەروەها ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان لە 16-7-2016دا کۆمەڵکوژى ئێزیدییەکان لەلایەن داعشەوە، بە جینۆساید ناساند.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com