تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدەگەیەنێت، توركمان نایه‌وێ هه‌ڵبژاردن له بكرێت و داوای یاسای تایبه‌ت بە كه‌ركوك دەکات. ده‌شڵێت “عه‌ره‌ب به شیعه و سوننه‌وه ده‌توانن یاساكه تێپه‌ڕێنن، تاكه رێگا له به‌رده‌م كورد، شكاندنی نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه”.
له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق، مشتومڕی توند له‌سه‌ر شاری كه‌ركوك هه‌یه، چونكه توركمان به پشتیوانی لایه‌نه شیعی و سوننه‌كان، داوای پێدانی یاسای تایبه‌ت ده‌كات به پارێزگای كه‌ركوك، به‌ڵام كورد به ته‌واوی لایه‌نه‌كانیه‌وه دژی پێدانی بارودۆخی تایبه‌ته به شاری كه‌ركوك و داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، به هه‌مان شێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بێت و یاسای تایبه‌ت به كه‌ركوك ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، زانا رۆستای، ئەندام په‌رله‌مانی عێراق لە فراکسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان، سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق و تایبه‌تمه‌ندی كه‌ركوك رایگه‌یاند: كورد به ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانییه‌وه داواكاره كه‌ركوكیش هاوشێوه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، هه‌ڵبژاردنی تێدابكرێت و یاسای تایبه‌تی بۆ ده‌رنه‌كرێت، به‌ڵام لایه‌نه عه‌ره‌بی و توركمانیه‌كانی كه‌ركوك داوای پێدانی تایبه‌تمه‌ندی ده‌كه‌ن به شاری كه‌ركوك، كه له‌لایه‌ن لایه‌نه شیعی و سوننه‌كانه‌وه پشتیوانیان لێ ده‌كرێت.
زانا رۆستای ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به لایه‌نه عێراقیه‌كانمان راگه‌یاندووه، کە ئه‌گه‌ر به‌بێ كورد و به زۆرینه بارودۆخی تایبه‌ت و یاسای تایبه‌ت به كه‌ركوك ده‌ربكه‌ن، ئه‌وا ئه‌وه خۆی له خۆی دا شه‌رعیه‌تدانه به گه‌لی كورد، كه داوای سه‌ربه‌خۆی ده‌كات و ریفراندۆمی له رێیه، چونكه ده‌تانه‌وێ كورد په‌ڕاویز بخه‌ن و به زۆرینه بڕیاری به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.
سه‌باره‌ت به گوشاری كورد بۆ رێگری کردن له تێپه‌ڕاندنی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگانی عێراق، ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كورد ده‌ڵێت، كورد ژماره‌ی كورسییه‌كانی هێنده نییه، كه بتوانێ رێگه له ده‌رچواندنی ئه‌و یاسایه‌ی، كه تایبه‌ته به كه‌ركوك بگرێت، تاكه رێگه‌ی به‌رده‌م كورد هه‌وڵدانه بۆ ته‌وانه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌و دانیشتنانه‌ی، كه تایبه‌تن به شاری كه‌ركوك، ئه‌ویش له رێگه‌ی شكاندنی نیسابی یاسایی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان.
به‌بڕوای زانا رۆستای، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی توركمان سه‌ربگرێت بۆ پێدانی بارودۆخی تایبه‌ت به كه‌ركوك، ئه‌وا ئه‌سته‌مه هه‌ڵبژاردن له شاری كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت. گوتیشی، لایه‌نه توركمانییه‌كان ئه‌یانه‌وێ هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك نه‌كرێت، چونكه ئه‌و كورسیانه‌ی، كه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌یانه به ده‌ستی ناهێننه‌وه.