نوچەنێت
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و رەتیدەکاتەوە بارزانی هەڕەشەی لە عەبادی کردبێت. دەشڵێت “په‌یوه‌ندی نێوان بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق زۆر باش و دۆستانه‌یە”.
رۆژی چوارشەممە 2-8-2017، ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “له ژماره‌یه‌ك میدیا و راگه‌یاندن هه‌واڵێكی ناڕاست بڵاوبووه‌ته‌وه، گوایه مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ناروودوه، ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و په‌یوه‌ندی نێوان بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق زۆر باش و دۆستانه‌یە”.
دەقی راگەیێندراوەکە:
له ژماره‌یه‌ك میدیا و راگه‌یاندن هه‌واڵێكی ناڕاست بڵاوبووه‌ته‌وه، كه گوایه به‌ڕێز مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بۆ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناروودوه.
لێره‌دا به گشت لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین، كه ئه‌م هه‌واڵه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق زۆر باش و دۆستانه‌یه و هه‌موو كات هه‌وڵدراوه له ئێستا و ئاینده‌یشدا هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێ، به دیالۆگ و لێكتێگەییشتن و دانوستاندن چاره‌سه‌ر بكرێ.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2ـ8ـ2017