نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر بابه‌تی گشتپرسی، به‌نیازن سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق بكه‌ن.
هێمن هه‌ورامی، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گوتی، شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان، پێش 8ی ئاب سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر بابه‌تی گشتپرسی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ناوه‌ند.
هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای سه‌ردانیان بۆ به‌غدا، شانده‌كه سه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی دراوسێش ده‌كات، بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت. جه‌ختیشی كرده‌وه، كه گشتپرسی مافی سرووشتی گه‌لی كوردستانه و له‌سه‌ر هه‌مووان پێویسته كار بۆ سه‌ركه‌وتنی بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دزه‌یان كردووه، شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ده‌بێت. هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پارته سیاسییه‌كانی تێدا ده‌بێت.