گەرمیان: پێشمەرگەیەک شەهید بوو

0

نوچەنێت
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە شارۆچکەی گوڵاڵە بۆمبێکی چێندراو بە پێشمەرگەیەکدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا پێشمەرگەکە شەهید بوو.

رائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگەیەی لە گوندی جەمیلە لە شارۆچکەی گوڵاڵەی سەر بە پارێزگای دیالە راگەیاند.

پێشمەرگەکە ناوی “ئیسماعیل حەمە عومەر” لە دایکبووی ساڵی 1967ـە. دانیشتووی شارۆچکەی قەڵادزێ بووە و پێشمەرگەی لیوای 120ی هێزەکانی پێشمەرگە بووە.

دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، پێشمەرگەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە، بەمەبەستی توێکاریش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com