نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەلاحەدین بەهائەدین کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کرد و لەگەڵ ئەمینداری گشتی ئەوحزبە کۆبووەوە. ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت “هیچ پاشگەزبوونەوەیەک نییە، لەلایەن هیچ لایەنێکەوە بۆ پرسی گشتپرسی”.

ئەمڕۆ سێشەممە، 1-8-2017 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کرد و لەگەڵ سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبووەوە.

دڵشاد شەهاب، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند: لەکۆبوونەوەکە تاوتوێی پەیوەندیی نێوان هەردوو حزب و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان کرا، هەروەها باسی کاراکردنەوەی پەرلەمانیش کرا بەبێ مەرج. گوتیشی “ئێمە چاوەڕێی کۆبوونەوەین لەگەڵ گۆڕان و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین بۆ دیاریکردنی رۆژی کۆبوونەوەکە و مامەڵە لەگەڵ ئەگەر ناکەیەن”.

دڵشاد شەهاب رەتیکردەوە بەبێ گۆڕان پەرلەمان کارابکرێتەوە و دەڵێت “ئەو بەرنامەیەی هەیە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان تاوەکو ئێستا بڕیاری هەمەلایەنەیە و تاوەکو ئێستایش هیچ بڕیارێک نییە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان بەبێ لایەنێکی دیکە ، هەموو ئاراستەکان تاوەکو ئێستا بەو رێگایە دەڕوات کە هەموومان پێکەوە یەکدەنگ و هاودەنگ بین لەسەر ئەو هەنگاوانەی بۆ چارەسەری کێشەکان دەنرێن”.

دڵشاد شەهاب، سەبارەت بە پاشگەزبوونەوەی یەکگرتوو لە پرسی گشتپرسی، رەتیکردەوە و گوتی “هیچ پاشگەزبوونەوەیەک نییە، لەلایەن هیچ لایەنێکەوە بۆ پرسی گشتپرسی، ئەو جددیەتەش، کە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان هەیە، یەکێک لە هۆکارەکانی بۆ پرسی گشتپرسییە”.

لەبارەی هەنگاوەکانی حکومەت بۆ پرسی موچەی فەرمانبەران و چارەسەری قەیرانی دارایی پێش ئەنجامدانی گشتپرسی ، دڵشاد شەهاب گوتی “هەنگاوەکانی حکومەت پەیوەندی بە گشتپرسییەوە نییە، پێشتریش گوتراوە، کە هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامە و لەهەر باشبوونێکی دۆخی دارایی حکومەتدا بێ گومان پرسی موچەش دەستکاریی دەکرێت و بۆ حکومەت باشبوونی دۆخی دارایی لە سەرەکیترین کارەکانە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com