بارزانی پڕۆژەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی پەسەنددەکات

0

 نوچەنێت

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وەزارەتی رایدەگەیەنێت، بۆ یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، پڕۆژەیەک لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پەسەندکراوە.

عەمید روکن ھەژار عومەر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە (باسنیوز)ی راگەیاندووە، بەھاوکاری لێژنەیەکی شارەزا لە وەزارەت و ڕاوێژکارانی ئەمریکی، ئەڵمانی و بەریتانی، پڕۆژەیەکیان بۆ ڕێکخستن و پێداچوونەوە بە ھەیکەل و ژیانی پێشمەرگەدا ئامادە کرد.

عەمید روکن هەژار عومەر هەروەها رای گەیاند، کە ئەنجومەن وەزیرانی کوردستان پرۆژەکەی پەسەند کرد و هەفتەی رابردووش مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان پرۆژەکەی پەسەند کرد.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وەزارەت پێویستی بە چەند گۆڕانکارییەک هەیە و چاوەڕێ دەکەن لەم هەفتەیەدا پڕۆژەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

عەمید روکن ھەژار عومەر دەڵێت، لەم هەفتەیەدا وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا خولێک بۆ ژمارەیەک ئەفسەری وەزارەت دەکاتەوە و راهێنانیان پێ دەکرێت، کە دواتر ئەو ئەفسەرانە لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی وەزارەت دادەمەزرێن و ”پرۆژەکە بە تەواوی“ جێبەجێ دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com