پارتێکی تورکمانی پشتگیری خۆی بۆ ریفراندۆم راگەیاند

0

نوچەنێت
سه‌رۆكى پارتى گه‌لی توركمانى رایدەگەیەنێت، مه‌كته‌بی سیاسی حزبەکەی بڕیاریدا پاڵپشتی ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات.

عیرفان كه‌ركوكلی، سه‌رۆكى پارتى گه‌لی توركمانى، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند “مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گه‌لى توركمانى، بڕیاریدا پاڵپشتی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات”.

كه‌ركوكلی گوتووشیەتی “بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه‌ بۆ به‌شداریكردن و پاڵپشتیكردنى ڕیفراندۆم له‌ ناو جه‌ماوه‌ردا”.

سه‌رۆكى پارتى گه‌لى توركمانى، ئاماژه‌ى بەوەداوە، كه‌ پێیانوایه‌ ڕیفراندۆم ئامرازێكى باشه‌ بۆ گه‌یاندنمان به‌ ئامانجى دروستبوونى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ئه‌گه‌ر كوردستانیش ببێت به‌ ده‌وڵه‌ت، دڵنیاین كه‌ مافى سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و ئاینه‌ جیاوازه‌كان تێیدا فه‌راهه‌م ده‌بێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com