نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی گەرما باشووری کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا رایگەیاندووە: شەپۆلێكی گەرما لە رۆژی سێشەممە 1-8-2017، ناوچەکانی باشووری کوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرما دەگاتە 50 پلە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، کاریگەریی شەپۆلەکە لە رۆژى سێشەممە دەستپێدەکات و، رۆژى پێنجشەممە 3-8-2017 کاریگەرییەکەى لاواز دەبێت.
بەرزترین پلەگەرماى پێشبینیکراو بۆ هەندێ لە ناوچەکان بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 47 تا 48
مەخموور : 49 تا 50
سلێمانى: 45 تا 46
هەڵەبجە: 46 تا 47
کەرکوک: 48 تا 50
کەلار: 49 تا 50
خانەقین: 45 تا 50
دهۆک: 44 تا 45
زاخۆ: 45 تا 46