تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پارێزگای سلێمانی به‌شه كاره‌بای پێویستی بۆ دابین ناكرێت، سبه‌ینێ ئه‌نجه‌مه‌نی پاریزگا له‌و باره‌یەوه بڕیار ده‌دات. ده‌شڵێت “سلێمانی ڕیژه‌ی دانیشتوانی زۆره، به‌ڵام له پارێزگاكانی تری هه‌رێم كه‌متركاره‌بای پێویستی پێده‌گات”.
بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه 1-8-2017، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له (38)ەمین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، چه‌ندین بایه‌تی تایبه‌ت به پارێزگاكه تاوتوێ بكات و بڕیاری پێویستیان له باره‌وه بدرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، مه‌هدی مه‌حموود، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه رایگه‌یاند: بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌ن له 38-ه مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا سێ ته‌وه‌ریی تایبه‌ت تاوتوێ بكات و بڕیاری پێویستیان له باره‌وه بدرێت.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و سێ بابه‌ته‌وه ناوبراو ده‌ڵێت، له بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا، ئه‌نجومه‌ن ده‌نگ له‌سه‌ر داوایه‌كی قائمقامیه‌تی سلیمانی ده‌دات، كه ئاراسته‌ی پارێزگاری كردووه و پارێزگاریش بۆ موافه‌قه وه‌رگرتن ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كردووه، ئه‌ویش بریتییه له مه‌رجداركردنی باڵه‌خانه و كۆگاو شوێنی گشتی و كۆمپانیاكان و …هتد. بۆ دانانی كامێرای چاودێری بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوانی دزی و زووتر ئاشكرا بوونی تاوان.
له‌باره‌ی بایه‌تی دووه‌مه‌وه مه‌هدی مه‌حموود ده‌ڵێت، بڕیاره ئه‌نجومه‌ن هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێیدا یاداشتیك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات، بۆ مه‌به‌ستی زیادكردنی بڕی كاره‌بای پارێزگای سلێمانی، چونكه سلێمانی ژماره‌ی دانیشتوانی به به‌راورد به پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم، زیاتره به‌ڵام بڕی كه‌متری كاره‌بای پێده‌گات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوای روونكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به كۆتا ته‌وه‌ری دایشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا مه‌هدی مه‌حموود ده‌ڵێت، رێكخراوێكی بیانی پڕۆژه‌یه‌كی ئاراسته‌كردووین، كه مه‌به‌ست لێی گێڕانه‌وه‌ی ووزه‌ی به فیڕۆچووه بۆ حكومه‌ت و هاوڵاتیان و باڵه‌خانه و شوینه گشتییه‌كان، ئیجبار ده‌كرێن، به كه‌مترین ووزه كاروباری خۆیان رایی بكه‌ن، ئه‌و ووزه زیایه‌ش ده‌گیڕێته‌وه بۆ هاوڵاتیان.