بەهمەن قوبادی بوو به‌ یه‌كێك باشترین ده‌رهێنه‌ره‌كانی سەدەی 21

0

نوچەنێت-باس
بەهمەن قوبادی، فیلمسازی ناوداری کوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لە ناو 25 دەرهێنەری بەرچاویی سەدەی 21ی جیهان دیاریکرا.

لە دوای توێژینەوەیەکی تێرووتەسەل و بە بڕوای کارناسان و ڕەخنەگرانی پرۆفێشناڵی سینەمایی و هەروەها بە پێی پێوانەی ڕەخنەکان و نووسراوەکان لە لایەن ڕێکخراوەی گرینگی سینەمایی “رۆتین تۆمەیتۆ” Rotten Tomatoe و ماڵپەڕیی گرینگی سینەمایی “مێتاکریتیک” Metacritic، 25 دەرهێنەری بەرچاویی سەدەی 21ی جیهان رێزبەندیی کران.

ئەنجامەکان دەریدەخات، کە ئەم ریزبەندییە بە پێی فیلمسازانێک لە سەرتاسەری جیهان دەستنیشانکراوە، کە لە سه‌ره‌تای ساڵی (2000) بەدواوە واته‌ لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەوه‌ تا ئێستا، به‌لای کەم چوار فیلمی سینەماییان سازکردبێت و بەم بەرهەمانە لە فیستیڤاڵە گرینگە نێودەوڵەتییەکانیدا بەشدارییان کردبێت. بە لەبەرچاوگرتنی ئەمانە، رێژەی ئەو فیلمسازانەی، کە لەم بەشەدا جێدەگرن زۆر لەم رێژەیە زیاترە، کە بیری لێده‌كرێته‌وه‌.

لەم ریزبەندییەی دەرهێنەرە جیهانییەکاندا، ناوی “بەهمەن قوبادی” فیلمسازی ناوداری کوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بەرچاودەکەوێت و بە ناونیشانی یەکێک لە باشترین فیلمسازانی سەدەی بیست و یەکی دنیا دیاریکراوە و بە هۆگرانی سینەمای جیهان ناسێندراوە.

بەهمەن قوبادی، وەکوو ئەندامی کارا لە نێوان ئەم دەرهێنەر ناودارانەی سینەمای جیهان پێگەی تایبەتی خۆی هەیە و هەروەها ناوی فیلمسازانی ناوداری دیکەش لەوانە: “ئالفۆنسۆ کۆارۆن” Alfonso Cuarón، “ئێلێکساندێر پێین” Alexander Payne، “پۆل تۆماس ئاندێرسۆن” Paul Thomas Anderson، “برایانی داردێن” Dardenne brothers، “نووری بیلگە جەیلان” Nuri Bilge Ceylan و … بەرچاودەکەوێت.

کارناسان و ڕەخنەگرانی پرۆفێشناڵی سینەمایی ڕێکخراوەی گرینگی سینەمایی “رۆتین تۆمەیتۆ” لەم ڕاپرسییەدا هەڵسەنگاندنیان بۆ فیلمە سینەماییەکانی “کاتێک بۆ مەستی ئەسپەکان” لە ساڵی 2000، “گۆرانییەکانی وڵاتی دایکییم” لە ساڵی 2002، “کیسەڵەکانیش دەفڕن” لە ساڵی 2004، “نیوە مانگ” لە ساڵی 2006 و “کەس ئاگای لە پشیلە ئێرانییەکان نییە” لە ساڵی 2009 لە بەرهەمەکانی “بەهمەن قوبادی” کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com