نوچەنێت-شفقنا
گەورەترین هاوپەیمانێتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، پارتی پەیەدە و باڵی ئەمنی و سەربازی ئەم پارتەی خستە لیستی رێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە.
بە پێی پێگەی هەواڵی «العربی الجدید»، ئیدارەی راگەیاندنی هاوپەیمانێتی نیشتمانی هێزەکانی شٶڕش و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، دوا نیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە 30-7-2017 لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، کە پەیەدە و باڵی سەربازی ئەم پارتە ناسراو بە یەپەگەی بە هۆی ئەنجام دانی تاوانی جەنگی و تاوان لە دژی مرۆڤایەتی، خستۆتە لیسی تیرۆرەوە.
هاوپەیمانی ئاماژەپێکراو، کە بە گەورەترین هاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هەژمار دەکرێت، لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، کە پەیەدە و یەپەگە، بە هۆی ئەنجام دانی کردەوە کوشتن و تیرۆر و کۆچ دانی زۆرەملێی هەزاران هاوڵاتی ئەم وڵاتە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.
هاوپەیمانێتی نیشتمانی هێزەکانی شٶڕش و ئۆپۆزسیۆنی سوریا، هەروەها پەیەدە و یەپەگە بەوە تۆمەتبار دەکات، بە رێگەی سەرکەوت و تیرۆر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان هەوڵی کوشتن و لە ناوبردن و راونانی رێبەرانی سیاسی و چالاکانی دژبەر و نەیاری رژێمی سوریا-یان داوە و ژمارەیەکی دیکەشیان دەستگیر کردووە.