نوچەنێت
لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باڵیۆزی به‌نگلادیش لە عێراق رایگەیاند، نوسینگه‌ی خۆیان له هه‌ولێر ده‌كەنەوە. دەشڵێت “سه‌رسامی خۆی به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر نیشانداوە”.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30-7-2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ئه‌بو مه‌قسوود فورهاد، باڵیۆزی به‌نگلادیش له عێراق كرد.
بەپێی راگەیەندراوی حکومەت، فورهاد خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوە و سڵاوی خاتوو شێخه حه‌سینه واجد، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌نگلادیشی گه‌یاندووته سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان.
باڵیۆزی به‌نگلادیش له عێراق “سه‌رسامی خۆی به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر نیشاندا، هه‌روه‌ها خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له‌و بوارانه‌دا كه له توانای به‌نگلادیشدایه، دووپاتكرده‌وه”.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی ژیانی کرێکارانی به‌نگلادیشی لە هەرێمی کوردستان کراوە. باڵیۆزی به‌نگلادیش رایگەیاندووە، بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری ئه‌و كرێكاره به‌نگلادیشییانه‌ی له بواره جیاوازه‌كاندا له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، هه‌وره‌ها بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا نیازیان هه‌یه نووسینگه‌یه‌كی سه‌ر به باڵیۆزخانەی وڵاتەكه‌یان له هه‌ولێر بكه‌نه‌وه.
باڵیۆزی به‌نگلادیش له عێراق “سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد كه ده‌رفه‌تی كاریان به ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیانی به‌نگلادیشی داوه”.
ده‌رباره‌ی ئه‌و كرێكاره به‌نگلادیشییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختیکردووەتەوە، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌چوونی باشتری كاروباره‌كانیان و پێشنیاری دانانی میكانزمێكی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌نگلادشی لهڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی به‌نگلادیش له به‌غدا و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی نیازیان وایه له هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و لهڕێگه‌ی كه‌ناڵه حكوومییه‌كانی وڵاته‌كه‌یانه‌وه بێن له هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن.