نوجەنێت
فەرماندەی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) رایدەگەیەنێ، بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان، پاڵپشتی شنگالییەکان و کوردانی ئێزدی دەکەین.
یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) باڵێکی دیکەی پەکەکەیە و لەدوای کۆنتڕۆڵکردنی قەزای شنگال و دەورووبەری بۆ کوردانی ئێزدی دامەزرێندرا. سەرەتا وەک هێزێکی هاوئاهەنگ لەگەڵ حکومەتی عێراق خۆی راگەیاند، بەڵام دواتر لەگەڵ حەشدی شەعبیدا نێوانی تێکچوو و ئێستا خۆی بە هێزێکی کوردستانی دەزانێت.
هەڤاڵ مەزڵووم، فەرماندەی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) بە (رووداو)ی راگەیاند: سەرەڕای هەوڵەکانی چەند لایەنێکی عێراقی بۆ رازیکردنمان بەوەی دژایەتی گشتپرسی باشووری کوردستان بکەین، بەڵام ئێمە بەهیچ شێوەیەک رازی نەبووین، بەڵکو پاڵپشتی لە ئەنجامدانی گشتپرسی و پاڵپشتی شنگالییەکان و کوردانی ئێزدی دەکەن.