لایەنە کوردییەکان: مانەوەی کەرکوک بە دۆخی ئێستا قبووڵ ناکەین

0

 نوچەنێت

لایەنە کوردییەکان کەرکوک جەختیان لەوە کردەوە، کە مانەوەی شارەکە لەسەر دۆخی ئێستای قبووڵ ناکەن و بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەوەی راگەیاند، کە سەرجەم لایەنەکانی کوردستان پشتیوانی لە ڕیفراندۆم دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30-7-2017، دوای کۆبوونەوەکەی لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکوک، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، کە بەرپرسی یەکەمی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان تێیدا ئامادەبوون، ئاسۆ مامەند، بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئاماژەی بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کرد و رایگەیاند ”هەموو لایەنە کوردستانییەکان پشتیوانی لە ڕیفراندۆم و پرۆسەی ڕیفراندۆم دەکەن، بەڵام بە شێوەی جۆراوجۆر“.

لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانیش ئەوەی نەشاردەوە، کە هەنگاوەکان بە ئاراستەی کاراکردنەوەی پەرلەمان دەڕوات و ئەوەشی بە موژدەیەک وەسف کرد.

هەر لەو پرێس کۆنفرانسەدا لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک جەختیان لەوە کردەوە، کە مەرامێکی سیاسی لە پشت ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی سەربەخۆیی کوردستانە و دەڵێن ”مانەوەی کەرکوک بە دۆخی ئێستا قەبووڵ ناکەین“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com