ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم سێ بڕیار دەردەکات

0

نوچەنێت
ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم سێ بڕیار لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، دانوستاندن لەگەڵ بەغدا و پێکهاتە و سکرتارییەتی خۆی دەرکرد.

رۆژی یەکشەممە 30 ـ7ـ2017، ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم بەسەرپەرستی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە بەشداری کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەری پارتە سیاسی و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی ئەندام لەو ئەنجومەنە لە پیرمام كۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لەسەرەتادا هەندرێن محەممەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، بەشداربووە و وردەکارییە تەکنیکییەکانی کۆمسیۆنی بۆ ئامادەکاری بەمەبەستی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە رۆژی دیاریکراوی خۆیدا خستووەتەڕوو، هەروەها ئامادەیی تەواوی کۆمسیۆنی بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکان و ئەنجامدانی ریفراندۆم لە رۆژی 25 -9-2017 دا راگەیاندووە.

دوای تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكان و هەڵسەنگاندنی هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پرۆسەی سیاسیی نێوخۆی هەرێمی کوردستان، بڕیار لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دراوە:

یەكەم: کۆبوونەوە بڕیاری داوە مەسعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ پێکهێنانی شاندی دانوستاندن لەگەڵ بەغدا رابسپێرێت. 

دووەم: کۆبوونەوە بڕیاری داوە لەماوەی دوو هەفتەدا پەرلەمانی کوردستان دەست بەکار بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پشتیوانیی لە ریفراندۆم. 

سێیەم: لەبارەی پرەنسیپەکانی پێکهاتە و سکرتارییەتی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ کران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com