
تاڵەبانی رازی نەبوو داوای سەندنەوەی متمانە لە مالیکی بکات
نوچەنێت. nrt
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆماری عێراق، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ی دوكاندا رازی نه‌بوو به داواكه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له‌مالكی له لایه‌ن ئه‌وه‌وه.
به پێی زانیارییه‌كانی (ئێن ئاڕ تی) جه‌لال تاڵه‌بانی مه‌رجی ئه‌وه بووه كه ده‌نگی پێویست بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له په‌رله‌مان كۆبكرێته‌وه، پاشان ئه‌ویش داوایان لێده‌كات كه په‌رله‌مان بیخاته ده‌نگدانه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوون له هه‌ریه‌ك له تاڵه‌بانی و بارزانی له‌گه‌ڵ مسته‌فا یه‌عقوبی له‌حیزبی فه‌زیله‌و وه‌فدێك به‌نوێنه‌رایه‌تی موقته‌دا سه‌در و سه‌ركرده‌كانی لیستی عێراقییه ئه‌یاد عه‌لاوی‌و ئوسامه نوجێفی‌و ساڵح موتڵه‌گ، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
زانیاریه‌كانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌تاڵه‌بانی ئاماده‌نه‌بوه یه‌كلایه‌نه متمانه له‌مالكی بسه‌نێرێته‌وه و داوای كردوه ئه‌و 163 ئه‌ندامه‌ی ده‌ڵێن ئاماده‌ن ده‌نگ بۆ متمانه سه‌ندنه‌وه له‌مالكی بده‌ن، به‌نامه ئیمزاكانیان بۆ تاڵه‌بانی بنێرن پاشان ئه‌و وه‌ك سه‌رۆك كۆمار داوای متمانه سه‌ندنه‌وه له‌مالكی له‌په‌رله‌مان ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق دوای ته‌واوبونی كۆبونه‌وه‌كه بلاَویكردۆته‌وه هاتووه، سه‌رۆك كۆماری عێراق ته‌ئكیدیكردۆته‌وه كه پابه‌نده به ده‌ستوری عێراق‌و به‌رژه‌وه‌ندییه بالاَكانی گه‌لی عێراقه‌وه‌و باس له‌پێویستی كاراكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێوشوێنانه كراوه كه ده‌بنه هۆی پته‌وكردنی پرۆسه‌ی دیموكراتی‌و گه‌یاندنی به ئاستێك كه جێی چاوه‌ڕوانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌هه‌ریه‌ك له‌نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نیشتمانی عێراق‌و سه‌باح ساعیدیی‌و سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانیش له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوون، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوكاندا موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در كه‌خاوه‌نی 40 كورسیه له‌په‌رله‌ماندا، رایگه‌یاند ” با لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق 124 ده‌نگم بده‌نێ.. من باقیه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كه‌م و متمانه له‌مالكی ده‌سه‌نینه‌وه”.
سه‌در وتیشی من به‌ڵێنم به‌شه‌ریكه‌كانم داوه ئه‌گه‌ر 124 ده‌نگیان بۆ كۆبۆوه، من واده‌كه‌م بیكه‌م به163 ده‌نگ كه ده‌نگی پێویسته بۆ متمانه سه‌ندنه‌وه له‌مالكی”.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی هاوینه‌هه‌واری دوكان، چواره‌م كۆبۆنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراقه له‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی عێراق و پرسی مانه‌وه‌ی نوری مالیكی له‌پۆسته‌كه‌ی كه تائێستا لایه‌نه سیاسیه‌كان نه‌یانتوانییووه بگه‌نه ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی كه‌عیراقی گرتۆته‌وه.
دووشه‌ممه‌ی ڕابردووش بارزانی له‌گه‌ڵ عه‌لاوی و موتڵه‌گ و نوجێفی و عه‌مار حه‌كیم و نوێنه‌ری موقته‌دا سه‌در له‌هاوینه هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین كۆبۆوه‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی هه‌ولێرو نه‌جه‌ف كرده‌وه.