بزووتنەوەی گۆڕان دروستکردنی هێزی چەکدار رەتدەکاتەوە

0

نەوزاد عەلی چوچانی

پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان دروستکردنی هێزی چەکدار لەلایەن حزبەکەیەوە رەتیدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، گۆڕان هەر لەسەرەتای درووستبوونیەوە رایگەیاندووە، کە هێزێکی مەدەنی سیاسییە.  

رۆژی شەممە 29-7-2017، پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “غه‌د پرێس” له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی، بەبێ ئەوەی ناوی سەرچاوەکە ئاشکرا بکات، بڵاوی كردۆتەوه،‌ كه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی كردووه‌ به‌ درووستكردنی هێزێكی چه‌كداری (800 کەسی)  بۆ پاراستنی باره‌گه‌ و مه‌كۆ و میدیاكانی له‌ پارێزگای سلێمانی، هێزه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی لۆجیستی ده‌كرێ.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئه‌یوب عه‌بدوڵڵا ئیسماعیل، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، لە بارەی دەنگۆی دروستکردنی هێزی چەکدار لەلایەن حزبەکەیەوە رایگەیاند: بە هەموو شێوەیەك ئەم جۆرە هەواڵە رەتدەکەینەوە و هیچ بنەمایەکی راستی نییە، چونکە گۆڕان هەر لەسەرتای درووستبوونیەوە رایگەیاندووە، کە هێزێکی مەدەنی سیاسییە و کارمان بەهێزی چەکدار نییە، لە هەموو بۆنە و رێوڕەسمەکاندا رایدەگەیەنین، کە ئێمە بڕوامان بەدرووستکردنی هێزی چەکداری حزبی نییە.

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان سەرسووڕمانی خۆی بەو هەواڵە راگەیاند و گوتیشی “ئەگەر ئێمە هێزی چەکدار بۆخۆمان درووستبکەین، چۆن دەتوانین داوا لە پارتی و یەکێتی بکەین هێزە حزبیەکانی خۆیان تێکەڵبکەن و بیکەنە هێزی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com