عەبادی: زەوی بە خانەوادەی شەهید و کەمئەندامەکانی پێشمەرگە دەدرێت

0

نوچەنێت
حەیدەر عەبادی فەرمانی پێدانی زەوی نیشتەجێبوون بە خانەوادەی شەهیدان و کەمئەندامانی پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی لە شەڕی داعشدا دەردەکات.

لە شەڕی سێ ساڵەی داعشدا هێزەکانی پێشمەرگە زیاتر لە هەزار و 700 شەهید و زیاتر لە 10 هەزار برینداریان داون، بەشێک لە بریندارەکانیش بەهۆی قورسی برینەکانیان کەمئەندام بوون.

بەپێی بەیاننامەیەکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بە فەرمانێکی دیوانی بڕیاری داوە پارچەیەک زەوی نیشتەجێبوون بە خانەوادەی شەهیدان و کەمئەندامانی شەڕی دژی داعشدا لە هێزەکانی پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەکان، حەشدی شەعبی، حەشدی هۆزەکان و خۆبەخشەکان بدرێت.

عەبادی هەریەک لە وەزارەتەکانی دارایی، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، شارەوانی، ئەمیندارییەتی بەغدا و حکومەتە خۆجێیەکان رادەسپێرێت بۆ هەر یەکێکیان لە سنووری شارەوانییەکاندا، پارچە زەوییەکی نیشتەجێبوون بە رووبەری 200 مەتر چوارگۆشە تەرخان بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com