تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتاریكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، له نیه‌تی یه‌كێتی به گومانین كه تاك لایه‌نه كاتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان داناوه. ده‌شڵێت “ئاماده‌ی هه‌موو گفتوگۆیه‌كین له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان”.
پاش نزیكه‌ی دوو ساڵ له په‌ككه‌وتنی په‌رله‌مانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌رجه‌كانی خۆی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵگرت و داواكاره په‌رله‌مان به ستافی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه و به‌بێ مه‌رج كارابكرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش داوای كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له بزووتنەوەی گۆڕان كردووه، له‌لای خۆشیه‌وه گۆڕان بڕیاری داوه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بڕیار له‌و كۆبونوه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه بدات و كات بۆ كاتی كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی لەگەڵ پارتی دیاری بكات.
له لێدوانیكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، قاره‌مان قادر، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، له باره‌ی گرنگی سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی پارتی و گۆڕان رایگه‌یاند: ئاماده‌ی هه‌موو گفتوگۆیه‌كین له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی و ئێمە هیچ مه‌رجێكمان نییه، بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه یاسایی، دارایی و سیاسییه‌كانی كوردستان و مه‌رجیش قبووڵ ناكەین. هیوادارین وه‌فدی پارتی به به‌رنامه و پڕۆژه‌وه بێنە پێشەوە.
قاره‌مان قادر ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێویسته پێش كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه په‌رله‌مانیش كارابكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر یاساش ده‌ربكات ره‌وانه‌ی كێی بكات، لە ئه‌گه‌ری چارەسەرنەکردنی كێشه یاساییه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم؟
به‌بڕوای ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان، پارتی و گۆڕان دوو لایه‌نی سه‌ره‌كی هه‌رێمی كوردستانن و یه‌كێتیش نیوانگیره، بۆیه زۆر گرنگه ئه‌م دوو هێزه پێكه‌وه بگه‌نه رێككه‌وتن و كێشه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به تایبه‌ت پرسی موچه و قووتی هاوڵاتیان.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی یه‌كێتی، كه كاتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیاری كردووه، قاره‌مان قادر ده‌ڵێت، دیاری كردنی كات بۆ كاراكرنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه، پێش ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان، كه بڕیاره ئه‌نجام بدرێت به گومانین، چونكه پیمان وایه یه‌كێتی له سۆنگه‌ی شه‌ریكایه‌تی له‌گه‌ل پارتی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه. ده‌شڵێت “ئه‌گه‌ر یه‌كێتی تاك لایه‌نه له‌گه‌ڵ پارتی په‌رله‌مان كارا بكاته‌وه، ئه‌وا له ڕووی جه‌ماوه‌رییه‌وه زه‌ره‌ری زۆر ده‌كات”.