نوچەنێت
پارێزگاری هەولێر دڵنیایی دەدات لەوەی سنوورەکان داناخرێن و دەڵێت “هیچ پێشبینییەک نییە ئەو دەروازەیە دابخرێت”.
خەڵک دەڵێن لەبەرئەوەی دەوڵەتانی دەوروبەر دژی گشتپرسی کوردستانن، وەکو گوشارێک، سنوورەکان دادەخەن، ئیدی برسییەتی سەرهەڵدەدات، بەڵام بەگوتەی شارەزایان، تورکیا و ئێران سوودمەندی سەرەکی بازاڕی باشووری کوردستانن و ساڵانە ملیارەها دۆلار لەمبازاڕەوە قازانج دەکەن، بۆیە زۆر کەسیش پێیانوایە گشتپرسی هیچ لەو بازرگانیە ناگۆڕێت.
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: دەروازەی سەرەکی ئێمە بۆ کوردستان و عێراقیش ئیبراهیم خەلیلە، کە زۆر بە ئاسایی کاری خۆی دەکات و، هیچ پێشبینییەک نییە ئەو دەروازەیە دابخرێت”.