
تاڵەبانی بووە پرۆفیسۆری شەرەف
نوچەنێت
شاندێکی باڵای روسیا بەنوێنەرایەتی پۆتینی پۆتینی سەرۆکی ئەو وڵاتە، سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقیان کرد لەدوکان و لەگەڵ گەیاندنی سڵاوی سەرۆکی روسیا ناسناوی پرۆفیسۆری شەرەفیان بەخشییە تاڵەبانی.
ئەمرۆ لەدوکان، تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراق، پێشوازی لە نێردراوی تایبەتی سەرۆکی روسیا و شاندێکی یاوەری کرد، لە کۆبونەوەیەکدا تاڵەبانی تەئکیدی لە پەیوەندی لەمێژینەی روسیا‌و عێراق کردەوەو هیوای پشتترخستنی پەیوەندییەکانی خواست، شاندی روسیا وێڕای گەیاندنی سڵاوی ڤلادیمێر پوتین و سه‌ركردایه‌تی روسیا بە تاڵەبانی، رایانگەیاند سه‌ركردایه‌تی روسیا به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ كۆماری عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
هەر لەو دیدارەی نێوان شاندنی باڵای روسیا‌و تاڵەبانی، شاندی روسیا ناسناوی پڕۆفیسۆری شه‌ره‌فی له په‌یمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا، به‌خشییه تاڵه‌بانی.
لە بەرانبەردا وێڕای ناردنی سڵاوی خۆی بۆ پۆتینی سەرۆکی روسیا، سەرۆک کۆماری عێراق، سوپاسی سه‌ركردایه‌تیی روسیای كرد بۆ به‌خشینی ئه‌و ناسناوه‌و تەئکیدی کردەوە، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه نێوان عیراق و روسیا.