جەی گارنەر: ئەمریکا بنکەی سەربازی لە کوردستان بکاتەوە

0

نوچەنێت-رووداو
ژەنەراڵێکی خانەنشینکراوی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، دەبێت کۆتاییهاتنی سایکس پیکۆ قبووڵ بکرێت و داوایکردووە، کە ئەمریکا بنکەی سەربازی لە کوردستان بکاتەوە.

جەی گارنەر، ژەنەراڵێکی خانەنشینکراوی ئەمریکا، لە پانێڵێکدا بۆ گشتپرسی باشووری کوردستان لە واشنتۆن گوتی “کورد دەتوانن ببنە هاوپەیمانێکی ستراتیژی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها پێویستە ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی گەورەی لە کوردستان هەبێت، بۆ ئەوەی لەو رێگایەوە ئەمریکا پاڵپشتی بەردەوامی خۆی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها هەرێمی کوردستان دووپاتبکاتەوە”.

جەی گارنەر، ئاماژەی بە سایکس پیکۆ کرد و گوتی “دەبێت هەموومان ئەو راستییە بزانین، کە کۆتایی بە سایکس پیکۆ هاتووە، سیاسەتی ئەمریکا و رۆژئاوا ناتوانێت ئەو گۆرانکارییە بگۆڕێت، کە بۆ نموونە جارێکی دیکە سایکس پیکۆ زیندوو بکرێتەوە، دەبێت ئەو راستییە قبووڵ بکەین، کە سایکس پیکۆ گۆرانکاریی بەسەردا هاتووە و کۆتایی هاتووە”.

جەی گارنەر، کە یەکەمین حاکمی عێراق بوو دوای کەوتنی سەددام حوسێن و بە دۆستێکی نزیکی کورد ناودەبرێت، بەپێویستی دەزانێت “ئەمریکا بە ستراتیژییەکی باشتر و روونتر بگەڕێتەوە ناوچەکە و هەروەها یارمەتی هەرێمی کوردستان بدات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com