تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌تا سه‌ره‌تای مانگی هه‌شت په‌رله‌مان كارا نه‌كرێته‌وه، پێویسته یه‌كێتی لایه‌نی به‌ربه‌ست بۆ خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا بكات، ده‌شڵێت “یه‌كێتی له ریككه‌وتنی پارتی و گۆڕان ناترسێت”.
ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه 27-7-2017، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبووه‌وه، پاشان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بڵاوكرده‌وه، یه‌كیتی له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌یدا داوای كردووه په‌رله‌مانی كوردستان هه‌تا رۆژی 10-8-2017 كارابكرێته‌وه، هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌فدێكی یه‌كێتی دیاری كرا بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به داواكاری یه‌كێتی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا رایگه‌یاند: كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هیچ كاتێكی ناوێ، ده‌كرێ هه‌ر به‌یانی كارابكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نیه‌تی جددی هه‌بێت بۆ ئه‌و پرسه‌یە. ئه‌وه‌ی یه‌كێتیش داوای كردووه، له هه‌ستكردنیه‌تی به به‌رپرسیاریەتی.
خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له ئه‌گه‌ری كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، هه‌تا 10-8-2017، ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی سه‌وز داوا له حزبه‌كه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین، له به‌یاننامه‌یه‌كدا لایه‌نی به‌رپرس له كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیاری بكات و بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی ئاشكرا بكات.
ناوبراو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه گوایه یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی پارتی و گۆڕان بترسێت بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌ڵێت، یه‌كێتی ده‌ستخۆشی له پارتی و گۆڕان ده‌كات، ئه‌گه‌ر بتوانن رێكبكه‌ون و په‌رله‌مان كارابكه‌نه‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی له‌و رێككه‌وتنه ناترسێ، ئه‌گه‌ر بكرێت و په‌رله‌مانی پێ كارابكرێته‌وه.
به بڕوای خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د رێككه‌وتنی پارتی و گۆڕان به‌بێ یه‌كێتی حاڵی له‌و ریككه‌وتنه‌ی پێشوو باشتر نابێ، كه پارتی و گۆران پێكه‌وه كردیان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان پێ پێكهێنا، دواتریش ئه‌وه‌ی ئێستای لێ به‌رهه‌م هات.