گوێڕ: پێشمەرگە هێرشێكی داعشی تێکشکاند

0

نوچەنێت
بەرپرسی راگەیاندنی میحوەری گوێڕ رایدەگەیەنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە  هێرشێكی چەكدارانی داعشیان تێكشكاندووە. دەشڵێت “پێشمەرگە هیچ زیانی بەرنەكەوتووە”.

قادر حەسەن، بەرپرسی نوسینگەی راگەیاندنی میحوەری گوێڕ بە (رووداو)ی راگەیاندووە، كاتژمێر 5:30 بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-7-2017 لە بەرزاییەكانی گڕاو لە قۆڵی گوێڕ چەكدارانی داعش هێرشیانكردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە لە ئامادەسازی دابوون و هێرشەكەی چەكدارانی داعشیان تێكشكاند.

قادر حەسەن دەڵێت، شەڕەکە 40 خولەکە بەردەوام بووە و هێزەكانی پێشمەرگە هیچ زیانیان بەرنەكەوتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com