چەکدارانی داعش لە گوندێکی کاکەییەکان چوار کەس شەهید دەکەن

0

نوچەنێت
بەرپرسی کۆمیتەی داقوقی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی داعش دەچنە ناو گوندێکی کاکەییەکان لە سنووری شارۆچکەی داقووق لە پارێزگای کەرکوک و چوار هاوڵاتیان شەهید کرد.

ئیدریس حاجی عادل، بەرپرسی کۆمیتەی داقوقی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە، دوای ئەوەی چەکدارانی داعش دزەیان کردووەتە ناو گوندی شەشەیی کاکەییەکان، چوار هاوڵاتیان شەهید کردووە. 

ئیدریس حاجی عادل دەشڵێت، چەکدارەکانی داعش درەنگانی شەو چوارشەممە 26-7-2017 دزەیان کردووەتە گوندی شەشەیی و بەسەر ئەو خێزانەیاندا داوە، کە مەڕدار بوون.

بەرپرسی کۆمیتەی داقوقی یەکێتی گوتووشیەتی، جگە لە شەهیدکردنی ئەو چوار هاوڵاتییە، کە دوانیان ژن بوون، چەکدارەکان چوار هاوڵاتی دیکەی هەمان خێزانیان رفاندووە و لە ناوچەکە هەڵاتوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com