نوچەنێت
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ناهی له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك رایدەگەیەنێت، هێزێكی میلیشیایی به فه‌رمانده‌ى پله‌دارێكی توركمان، له باشوورى كه‌ركوک پێكهێنراوه. دەشڵێت “پارێزگاری کەرکوک هەوڵدەدات ئەو هێزە میلیشیایە هەڵبووشێتەوە”.
ئازاد جه‌باری، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ناهی له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاندووە “له سنوورى شاره‌دێی یایچی، سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك، هێزێك پێكهێنراوه به سه‌رپه‌رشتی كه‌سێكی توركمان، كه پێشووتر پله‌ی لیوای هه‌بووه، به‌بێ ئاگه‌دارى ئێمه و لیژنه‌ى ته‌ناهی پارێزگاى كه‌ركوك”.
جه‌باری ده‌شڵێت “پارێزگارى كه‌ركوك هه‌وڵیداوه، كه ئه‌و هێزه هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه و ده‌بێت سه‌رجه‌میان چه‌كه‌كانیان دابنێن، چونكه ئه‌و كه‌سانه سه‌ربه‌خۆ و بێ مۆڵه‌ت چه‌كیان هه‌ڵگرتووه و ناشزانین چه‌كى چ وڵاتێكیان پێدراوه”.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ناهی گوتوویەتی “ئه‌و كه‌سانه له سنوورى یایچی میلیشیاییان درووست كردووه و له كاتێكدا له ده‌ستوورى هه‌میشه‌یی عێراق، ته‌نیا ده‌رفه‌ت به پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دراوه چه‌كیان پێ بێت”.
